سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

لێبوردنی نێودەوڵەتی: پێشێلكاریی مەترسیدار لە عەفرین دەكرێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 2 ئاب 2018

لێبوردنی نێودەوڵەتی: پێشێلكاریی مەترسیدار لە عەفرین دەكرێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا لە توركیا دەكات سنورێك بۆ ئەو پێشێلكارییە مەترسیدارانە دابنێت كە دژ بە مافەكانی مرۆڤ لە عەفرینی رۆژئاوای كوردستان بەڕێوەدەچێت.
رێكخراوەكە توركیاش بە چاوپۆشیكردن لەو پێشێلكاریانە تۆمەتباردەكات.
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێكیدا كە شەوی پێنج شەممە بڵاویكردەوە رایگەیاندووە پێشێلكاری جۆراوجۆری مافەكانی مرۆڤ دژ بە دانیشتوانی عەفرین دەكرێت لەلایەن گروپە چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكانی سوریاوە كە لەلایەن توركیاوە پشتیوانیان لێدەكرێت و چەك و تەقەمەنییان بۆ دابین دەكرێت.
لێبوردنی نێودەوڵەتی راشیگەیاندووە ئەو پێشێلكاریانە كە سوپای توركیا چاوپۆشیان لێدەكات، بریتیە لە گرتنی بەناحەق و رفاندنی زۆرەملێ و دەستبەسەراگرتنی كەلوپەل و تاڵانكردن.
سوپای توركیا ئازاری رابردوو لەگەڵ گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە ئۆپەراسیۆنێكدا كە دوو مانگی خایاند كانتۆنی عەفرینی رۆژئاوای كوردستانی داگیركرد و بەوهۆشەوە دەیان هەزار هاوڵاتی ئاوارەبوون و عەفرین و گوند و شارۆچكەكانی تاڵانكران.
بە گوێرەی راپۆرتەكەی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هێزەكانی توركیا و چەكدارە سورییەكان خوێندنگەكانی عەفرینیان داگیركردووە و بەوهۆیەوە هەزاران منداڵ لە خوێندن بێبەشبوون.
لین مەعلوف بەڕێوەبەری توێژینەوەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی رێكخراوەكە دەڵێت:" هێرش و داگیركاریی سوپای توركیا نەهامەتییەكانی دانیشتوانی عەفرینی زیاتر كردووە كە ماوەی چەند ساڵێكە بەهۆی ململانێییەكی خوێناوییەوە دەناڵێنن".
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە كۆتایی راپۆرتەكەیدا داواش لە ئەنكەرە دەكات دەستبەجێ سنورێك بۆ پێشێلكارییەكان لە عەفرین دابنێت و سوپای توركیا كە هێزی داگیركەرە دەبێت گەرەنتی سەلامەتی دانیشتوانی و سیستمی عەفرین بكات.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 14 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 16 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت