سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئینفۆگرافیک

داهاتی 2017 ی نەوتی هەرێم 7 ملیارو 610 ملیۆن دۆلار بووە 

بڵاوکراوەتەوە لە : 1 ئاب 2018

داهاتی 2017 ی نەوتی هەرێم 7 ملیارو 610 ملیۆن دۆلار بووە 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا:
بەپێی راپۆرتی دووەمی ‎كۆمپانیای دیلۆیت بۆ ووردبینی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان بۆ شەش مانگی دووەمی ساڵی 2017 :
-    لە شەش مانگی دووەمی ساڵی 2017 دا 90 ملیۆن و 997 ملیۆن و 914 هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە
-    نرخی هەر بەرمیلێك نەوت لە نێوان 37 دۆلار بۆ 52 دۆلار فرۆشراوە".
-    كۆی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان لە شەش مانگی دووەمی ساڵی 2017 دا بە بەهای 3 ملیار و 648 ملیۆن و 592 هەزار و 406 دۆلار نەوت فرۆشراوە
-    بۆ فرۆشتنی نەوت  هیچ بەیانێكی نادروستمان بەدینەكرد لە زانیارییەكانی فرۆشتنی نەوت و كۆی بڕی پارەی وەرگیراوی مانگانە لە ماوەی نێوان 1ی تەمموزی 2017 تا 31ی كانونی یەكەمی 2017".

بەپێی راپۆرتی یەكەمی كۆمپانیای دیلۆیت بۆ ووردبینی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان بۆ شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2017 :
-    لە شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2017 دا 95 ملیۆن و 937 ملیۆن و 107 هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە
-    نرخی هەر بەرمیلێك نەوت لە نێوان 41 دۆلار و 29 سەنت فرۆشراوە".
-    كۆی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان لە شەش مانگی یەكەم  ساڵی 2017 دا بە بەهای 3 ملیار و 961 ملیۆن و 951 هەزار و 95 دۆلار نەوت فرۆشراوە.
بەو پێیەش كۆی داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی 2017 دا بەپێی هەردوو راپۆرتەكەی دیلۆیت( 7 ملیار و 610 ملیۆن و 543 هەزار 501 دۆلار) بووە .


كۆمپانیای دیلۆیت  خۆی رایگەیاندووە، "ئێمە لەلایەن ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گازی هەرێمی كوردستانەوە دەستنیشانكراوین بۆ ئەنجامدانی وردبینی لە خشتەی بەرهەمهێنان، هەناردەكردن، بەكاربردن و داهاتی نەوت بۆ ساڵی 2017 و هەروەها بۆ ساڵەكانی پێشووتری 2014 ،2015 ،2016".


 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی دەوڵەت...

null
٢٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

سەبارەت بە بازگە

null
١٩ ئەیلوول ٢٠٢٦

گفتوگۆی درەو تایبەت بە ساڵی نوێی خوێندن