سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

راگەیێندراوی هاوبەشی فەرەنسا و ئەڵمانیا لەبارەی سووریا

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 کانوونی دووەم 2025

راگەیێندراوی هاوبەشی فەرەنسا و ئەڵمانیا لەبارەی سووریا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

ئەمڕۆ هەینی، ژۆن نۆوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و ئانالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە سەردانەکەیاندا بۆ دیمەشق دووپاتیان کردەوە کە پێویستە شەڕ لە باکووری سووریا کۆتایی بێت و چارەسەرێک بدۆزرێتەوە کە بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی هەموو لایەک بپارێزێت، بە تایبەتی هاوبەشە کوردەکانمان لە هێزەکانی سووریای دیموکرات کە شانبەشانیان دژی داعش دەجەنگین

دەقی راگەیێندراوی هاوبەشی فەرەنسا و ئەڵمانیا لە بارەی سووریا:
- ژۆن نۆوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و ئەنالینا بێربۆکی هاوتا ئەڵمانییەکەی ئەمڕۆ قسەیان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دیفاکتۆی دەسەڵاتی سووریا کرد.
 - هەردوو وەزیر جەختیان لە خواستی خۆیان بۆ گواستنەوەیەکی ئاشتیانەی رێکوپێک کردەوە کە نوێنەرایەتیی کۆمەڵگەی فرەڕەنگی سووریا بکات.

 - فەرەنسا و ئەڵمانیا پێشنیازیان کردووە شارەزایی خۆیان پێشکێش بکەن بۆ پشتیوانیکردن لەو کارەی لە ئەنجامی کۆنفرانسە نیشتمانییەکەوە بۆ دەستوور دەکرێت.
 - دەسەڵاتدارە دیفاکتۆکان بەڵێنیان داوە بەشدارییەکی بەرفراوانیان لە قۆناخی راگوزەردا هەبێت، بە تایبەتی گوتوویانە ژنان بەشێک دەبن لە لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسی گفتوگۆی نیشتمانی کە لە رۆژانی داهاتوودا دەست بە کارەکانی دەکات.
- وەزیرەکان جەختیان لە پاراستنی پێویستیی بەرژەوەندییە ئەمنییە هاوبەشەکان کردەوە کە بەردەوامبوونی شەڕی دژی داعش و رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی چەکە کیمیاییەکانی رژێم لەخۆدەگرێت.
 - ئەوان دووپاتیان کردەوە کە پێویستە شەڕ لە باکووری سووریا کۆتایی بێت و چارەسەرێک بدۆزرێتەوە کە بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی هەموو لایەک بپارێزێت، بە تایبەتی هاوبەشە کوردەکانمان لە هێزەکانی سووریای دیموکرات، کە شانبەشانیان دژی داعش دەجەنگین.
 - دەسەڵاتە دیفاکتۆکان بەڵێنیان داوە دژی تیرۆر بجەنگن، لە نزیکدا پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی قەدەخەکردنی چەکی کیمیایی بکەن و کار بۆ پاراستنی سنووری سووریا-لوبنان بکەن.
 - فەرەنسا و ئەڵمانیا بەڵێنیان داوە شارەزایی تەکنیکی خۆیان لە بواری تاوانناسیدا پێشکەش بکەن بۆ پەرەدان بە بەرانگاربوونەوەی خۆدزینەوە لە سزای ئەو تاوانانەی لە لایەن رژێمی ئەسەدەوە کراون.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
٤ ئازار ٢٠٢٦

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
٤ ئازار ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت