سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

لە 2024 دا موچەخۆران (ترلیۆنێك و 992 ملیار)یان لای حكومەتە

بڵاوکراوەتەوە لە : 31 کانوونی یەکەم 2024

لە 2024 دا موچەخۆران (ترلیۆنێك و 992 ملیار)یان لای حكومەتە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 2024دا (10) مانگ موچەی خەرجكردووەو موچەی مانگەكانی (12،11)ی خەرجنەكرد كە بڕەكەی (ترلیۆنێك و 992 ملیار)دینارە، زۆربەی ساڵەكانی موچەی مانگەكانی كۆتایی خەرجناكات.
لە زۆربەی ساڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان موچەی مانگەكانی كۆتایی موچەخۆرانی خەرج نەكردووە، لە 2015 ەوە تا ئێستا (4) ساڵ حكومەتی هەرێم موچەی مانگەكانی كۆتایی خەرج نەكردووە بەم شێوەیە:
ساڵی 2015: موچەی مانگەكانی (12،11،10،9)ی خەرج نەكرد
ساڵی 2020: موچەی مانگەكانی (12،11)ی موچەخۆرانی خەرجنەكرد
ساڵی 2023: موچەی مانگەكانی (12،11،10)ی موچەخۆرانی خەرجنەكرد
ساڵی 2024: موچەی مانگەكانی (12،11)ی موچەخۆرانی خەرجنەكرد
لە ئێستادا موچەی مانگانەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان (996) ملیار دینارە، بۆ مانگەكانی (12،11،10)ی 2024 دەكاتە بڕی (ترلیۆنێك و 992 ملیار) دینار، ئەمە سەرەڕای ئەوەی هیچ مانگێك لە كاتی خۆیدا موچە خەرجنەكراوە بەتێكڕا (40) رۆژ جارێك موچەخەرجكراوە.
لە ساڵی 2015 تا 2024 حكومەتی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ موچەخۆران كردووە لە (120) مانگدا:
-     17 موچەی بەتەواوی نەداوە
-    44 موچەی پاشەكەوت و لێبڕین بووە
-     واتا (61) موچەی نەداوەو پاشەكەوتی كردووەو لێیبڕیوە بەڕێژەی (51%)
-    59 موچەی بەتەواوی داوە بەڕێژەی (49%)
حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند سەرچاوەیەكی سەرەكی هەیە بۆ داهات:
-    پارەی بەغداد بۆ مانگی (11) بڕی (631) ملیار دیناری ناردووە
-    پارەی داهاتی ناوخۆ مانگانە (320) ملیار دینار
-    پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەگەر (20) ملیار دینار
-    
-    جگە لە داهاتی نەوت (دیار نیە) رۆژانە نزیكەی (300) هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێندرێت و بەرمیلی بە (40) دۆلار دەفرۆشرێت، مانگانە دەكاتە (360) ملیۆن دۆلار.  

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
٤ ئازار ٢٠٢٦

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
٤ ئازار ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت