سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

مەزڵوم عەبدی: ئەو جەنگاوەرانەی یارمەتیانداین بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 کانوونی یەکەم 2024

مەزڵوم عەبدی: ئەو جەنگاوەرانەی یارمەتیانداین بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

مەزڵوم عەبدی بۆ رۆیتەرز:
?رێككەوتنی ئاگربەست بكرێت لەگەڵ توركیا ئەو جەنگاوەرانەی خەڵكی سوریا نین دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان
?دۆخێكی جیاواز لە سوریا هاتووەتە ئاراوە  ئێمە ئێستا دەستدەكەین بە قۆناغی سیاسی
?كاتی ئەوە هاتووە ئەو جەنگاوەرانەی یارمەتیان داین لە جەنگەكەمان بەسەری بەرزەوە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان
درەو:
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز:
?ئەو جەنگاوەرە كوردانەی خەڵكی سوریانین، وڵاتەكە بەجێدەهێڵن ئەگەر رێككەوتنی ئاگربەست لەگەڵ توركیا ئەنجامبدرێت.
?پێشنیازی رادەستكردنی كۆبانی دەكەین بە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بە سەرپەرشتی ئەمریكا.
?ئەو جەنگاوەرە كوردانەی هاوڵاتی سوریانین، لەناویشیاندا ئەندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان، بۆ پشتیوانیكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات هاتوون لەكاتی كێشمەكێشەكانی سوریادا.
?ئەو جەنگاوەرە نا سوریانە بەدرێژایی دەیەی رابردوو رۆڵێكی دیاریان هەبووە لە شەڕی دژی داعش.
?بەدرێژایی ساڵانی رابردوو، هەندێكیان گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەكانی خۆیان، هەندێكیشیان ماونەتەوە بۆ هاوكاریكردنمان لە شەڕی رێكخراوی داعش.
?كاتی ئەوە هاتووە ئەوانی تریش بگەڕێنەوە بۆ ماڵەكانی خۆیان، ئەگەر بگەینە رێككەوتنی ئاگربەست.  
?دۆخێكی جیاواز لە سوریا هاتووەتە ئاراوە، ئێمە ئێستا دەستدەكەین بە قۆناغی سیاسی، پێویستە سورییەكان خۆیان كێشەكانیان چارەسەربكەن و ئیدارەیەكی نوێ دامەزرێنن.
?بەهۆی ئەوەی پێشهاتی نوێ لە سوریا هەیە، كاتی ئەوە هاتووە ئەو جەنگاوەرانەی یارمەتیان داین لەجەنگەكەمان، بەسەری بەرزەوە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان.
?جەنگاوەرانی كورد لە ئێران و عێراق و توركیاوە هاتن بۆ هاوكاریكردنمان لە دەركردنی جیهادییەكان لە كۆبانی، دوای جەنگی كۆبانی هەندێكیان گەڕانەوە وەك هێزەكانی پێشمەرگە.
?هەندێك لە جەنگاوەرانی پارتی كرێكارانی كوردستان دەیانەوێت بەردەوامبن لەگەڵمان لەم جەنگە، تا لەناوبردنی تەواوەتی داعش.
?دوای روخاندنی داعش لە (2019) هەندێكیان گەڕانەوە، بەڵام بەهۆی بەردەوامی جەنگ و مەترسی لەسەر ناوچەكە، هەندێكیان بڕیاریاندا بمێننەوەو هاوكاریمان بكەن، هەندێكیان لە دامەزراوە مەدەنیەكان و هەندێكی تریشیان لە دامەزراوە سەربازییەكان.
?كاتێك ئاگربەست جێبەجێدەكرێت، دەتوانین كاربكەین بۆ گێڕانەوەی جەنگاوەرە كوردە نا سورییەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
٤ ئازار ٢٠٢٦

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
٤ ئازار ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت