سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

لە 2024 دا (110) ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 16 کانوونی یەکەم 2024

لە 2024 دا (110) ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:
عەلی حەمەساڵ رایدەگەیەنێت: تەنیا لە ساڵی (2024)دا (110 ملیۆن و 880 هەزار) بەرمیل نەوت فرۆشراوە بەڵام داهاتەكەی بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێمی كوردستان (سفر)ە خۆ ئەگەر لە هەر بەرمیلێك (5) دۆلاریشی بۆ حكومەت بێت ئەوا دەتوانێت موچەی مانگی (12)ی پێ دابین بكات.
عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:
•    بە درێژایی ساڵی 2024 بە دەقیقی (110 ملیۆن و 880 هەزار) بەرمیل نەوت فرۆشراوە، ماقوڵە داهاتەكەی بۆ وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم (سفر) دۆلار بێت؟ ئەو رێژەیە دابەش بكەین بۆ هەر هاوڵاتییەكی هەرێمی كوردستان (22) بەرمیل نەوتی بۆ بەرهەمهاتووە، ئەم (110 ملیۆن و 880 هەزار) بەرمیل نەوتە ئەگەر لە هەر بەرمیلێك تەنیا (5) دۆلار بمێنێتەوە زیاتر نا ئەتوانرێت موچەی مانگی (12)ی پێبدرێت .
•    پاڵاوگە هەیە ئەمساڵ (390) ملیۆن دۆلار لە نەوتدا قازانجی كردووە، بەس حكومەت سفرە، پاڵاوگەو كۆمپانیاییەكی تریان (350) ملیۆن دۆلار قازانجی كردووە.
•    ئەو نەوتەی دەفرۆشرێت تەنی بە (250 -260) دۆلار دەفرۆشرێت لە بازاڕدا لە هەولێر، داهاتەكەی دەچێتە بانكێكی ئەهلییەوە، مەعقولە كۆمپانیایەك كە نەوت بەرهەم دێنێت لە هەر بەرمیلێك (17-18) دۆلاری دەستكەوێت بەڵام خەڵكی كوردستان (سفر) دۆلاری دەستبكەوێت، كەواتا حیكمەت لە دەرهێنانی نەوت چیە؟
•    بڕی (75%)ی بەرهەمی نەوت دەچێتە توركیا، چ ئەوەی كۆمپانیاكانی كارو لاناس و ئەوانەی تر، هەندێكیان رێككەوتنیان كردووە لەگەڵ هەندێك گروپ و فەسائیل نەوتی كوردستان دەبەنە بەسرەو لەوێ دەیفرۆشن.
•     

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
٤ ئازار ٢٠٢٦

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
٤ ئازار ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت