سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

مام رۆستەم: ئەوەی بەناوی منەوە بڵاوكراوەتەوە راست نیە 

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 تەمموز 2018

مام رۆستەم: ئەوەی بەناوی منەوە بڵاوكراوەتەوە راست نیە 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
مام رۆستەم رەتیدەكاتەوە پەیوەندیی بە یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە كردبێت و راشیدەگەیەنێت كە هیچ روونكردنەوە و دەستلەكاركێشانەوەیەكی بڵاونەكردوەتەوە.
مام رۆستەم  لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ " درەو میدیا" وتی: " من هیچ رونكردنەوە و دەستلەكاركێشانەوەیەكم بڵاونەكردوەتەوە و ئەوەی بڵاوكراوتەوە ئەسڵ و ئەساسی نیە".
هەروەها مام رۆستەم  وتیشی:" ئەوەی بڵاوكراوەوەتەوە كە چومەتە ناو یەكێتیەوە ئەسڵ و ئەساسی نیە و هەر حزبێكم تەرككرد و جێمهێشت، هەرگیز ناچمەوە بەلایدا و بۆیە هەرگیز نابمەوە بە یەكێتی".
زیاتر وتیشی:"  من سێ شۆڕشم بەرێكردووە، شۆڕشی ئەیلول و یەكێتی و گۆڕان، ئێستا لە ماڵی خۆم دانیشتوم و پەیوەندیم بە هیچ حزبێكەوە نەماوە".
لە هەندێك ئەكاونت و پەیجەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی بەناوی مام رۆستەمەوە نامەی دەستلەكاركێشانەوەی بڵاوكراوەتەوە، مام رۆستەم سەبارەت بەوە رایگەیاند هیچ پەیج و ئەكاونتێكی نیە و ئەوەی بڵاوكراوەتەوە راست نیە و پەیوەندی بە ئەوەوە نیە، هەرشتێكی هەبێت بە ئاشكراو لە راگەیەندنەكانەوە بڵاویدەكاتەوە.
ئەو رونكردنەوەیەی بەناوی مام رۆستەمەوە بڵاوكراوەتەوە:

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

بەرهەم و داهاتی دانە غاز لە چارەکی یەکەمی 2026دا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە