هەواڵ
هەواڵ
یەكێتی قوباد تاڵەبانی كردە سەرۆكی لیست
بڵاوکراوەتەوە لە : 28 تەمموز 2018
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
هەواڵ
هەواڵ
بڵاوکراوەتەوە لە : 28 تەمموز 2018
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
(درەو میدیا):
سەرەڕای ئەوەی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی ئەرسەلان بایزی كردە سەرۆكی لیستی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام ئەرسەلان بایز كشایەوە و قوباد تاڵەبانی لەجێی دانرا.
زوبێر عوسمان، جێگری سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاندووە: لە كۆبوونەوەی نائاسایی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ناوەنددا ئەرسەلان بایز وەك سەرۆكی لیستی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەسەندكرا، پاشان بەهۆی دۆخی تەندروستییەوە ئەرسەلان بایز داوای بەخشینی لەو پۆستە كردوە و مەكتەبی سیاسیش لەجێی ئەو قوباد تاڵەبانی وەك سەرۆكی لیستی یەكێتی دەستنیشانكرد.
ناوی بەشێك لە كانیدیداكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان
قوباد تاڵەبانی سەرۆكی لیستی یەكێتی
تەلار لەتیف
دلێر ماوەتی
بێگەرد تاڵەبانی
رێواس فایەق
ڕاهی ڕەهبەر سەید برایم
كنێر عەبدوڵا
سەلمە شەهید فاتیح
رۆژان شەهید حەمەڕەش
سزا جەمال عەبدول
عوسمان سێدەری
شیلان بەرزنجی
عەباس فەتاح
خەڵەف ئەحمەد شاتوانی
شادمان مەلا حەسەن
د. هونەر دڵزار
گەلاوێژ ساڵح
ئامانج شەوكەت موشیر