سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سێ حزب كورسیان كەمیكردووە، سێ حزب زیادیكردووە

بڵاوکراوەتەوە لە : 21 تشرینی یەکەم 2024

سێ حزب كورسیان كەمیكردووە، سێ حزب زیادیكردووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


 
درەو:
بە سێ حزب (20) كورسی كەمیانكردووە، سێ حزبیش (13) كورسی زیادیانكردووە، پارتی دەنگی زیادیكردووەو كورسی كەمیكردووە. كۆمەڵ و گۆڕان بە دەنگ و كورسی كەمیانكردووە، یەكێتی و نەوەی نوێ و یەكگرتوو، بە دەنگ و كورسی زیادیانكردووە
 
پارتی دەنگی زیادی كردووەو كورسی كەمیكردووە
-    پارتی دیموكراتی كوردستان نزیكەی (200) هەزار دەنگ زیادی كردووە (بەدەنگدانی تایبەتەوە) بەڵام كورسیەكانی لە (45) كورسیەوە بووەتە (40) كورسی واتا (5) كورسی كەمیكردووە.
یەكێتی دەنگو كورسی زیادی كردووە
-    یەكێتی نیشتمانی كوردستان نزیكەی (200) هەزار دەنگ زیادی كردووە، كورسیەكانیشی لە (21) كورسیەوە بۆ (24) كورسی، واتا (3) كورسی زیادی كردووە

نەوەی نوێ دەنگ و كورسی زیادی كردووە
-    جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەنگ و كورسی زیادی كردووە" كورسیەكانی لە (8) كورسیەوە بووەتە (16) كورسی، واتا (8) كورسی زیادیكردووە
یەكگرتوو دەنگ و كورسی زیادی كردووە
-    یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی كوردستان (5) كورسی هەبوو، ئێستا كورسیەكانی بۆ (7) كورسی بەرزبووەتەوە، (2) كورسی زیادیكردووە
كۆمەڵێ دەنگ و كورسی كەمیكردووە
-    كۆمەڵی دادگەری كوردستان لە هە ڵبژاردنی كوردستان (7) كورسی هەبوو، ئەم هەڵبژاردنە كورسیەكانی بووە بە (3) كورسی (4) كورسی كەمیكردووە.
بزوتنەوەی گۆڕان دەنگ و كورسی كەمیكردووە
-    دەنگەكانی بزووتنەوەی گۆڕان دەنگ و كورسی كەمیكردووە كورسیەكانی لە خولی رابردوو (12) كورسی بوو بۆ (1) كورسی كەمبووەتەوە، واتا (11) كورسی كەمیكردووە.
بەكۆی گشتی
•    پارتی لە (45) كورسیەوە بووە بە (40) كورسی (5) كورسی كەمی كردووە.
•    یەكێتی لە (21) كورسیەوە بووە بە (24) كورسی (3) كورسی زیادیكردووە.
•    نەوەی نوێ لە (8) كورسیەوە بووە بە (16) كورسی (8) كورسی زیادیكردووە
•    یەكگرتوو لە (5) كورسیەوە بووە بە (7) كورسی (2) كورسی زیادیكردووە
•    كۆمەڵ لە (7) كورسیەوە بووە بە (3) كورسی (4) كورسی كەمی كردووە.
•    بزووتنەوەی گۆڕان لە (12) كورسیەوە بووە بە (1) كورسی (11) كورسی كەمی كردووە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
٣١ ئازار ٢٠٢٦

عێراق لە ڕێگەی سووریاوە دەستی بە هەناردەکردنی نەوت کرد

null
٣١ ئازار ٢٠٢٦

سێ قۆناغەکەی چەنگی ئێران

null
٣٠ ئازار ٢٠٢٦

جەنگ یان ژینگە؟