سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

چۆن سێ چەكدار توانیان كۆنترۆڵی پارێزگای هەولێر بكەن؟ 

بڵاوکراوەتەوە لە : 23 تەمموز 2018

چۆن سێ چەكدار توانیان كۆنترۆڵی پارێزگای هەولێر بكەن؟ 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا: 
بۆ ماوەی چوار كاتژمێر سێ چەكدار بینای پارێزگای هەوڵێریان لە پایتەختی هەرێمی كوردستان كۆنترۆڵكرد، دوای چوار كاتژمێر لە هێرشەكە، هێزە ئەمنیەكان توانیان سێ چەكدارەكە بكوژن.
لە كاتژمێر 7:45ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، سێ چەكدار هێرشییان كردە سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر، لەسەرەتادا بە تەقەی ئەو سێ چەكدارە پۆلیسێك بەناوی ( ئەحمەد سەلیم گەردی) بریندار دەبێت و گوللەك بەر شانی دەكەوێت، 
هاوكات سێ چەكدارەكە فەرمانبەرێكی پارێزگای هەولێر بەناوی  "فەرحان شەقڵاوەیی" كە كریستیانە و تەمەنی 55 ساڵە، بریندار دەكەن لە رێگە بەرەو نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات. 
واتا لە كۆی گشتی سێ چەكدارەكە كوژراوەو پۆلیسێك بریندارەو فەرمانبەرێكیش بەهۆی تەقەی چەكدارەكانەوە گیانی لەدەستداوە، سەڕەرای زیانی زۆر بە ناوەوەی بینای پارێزگای هەولێر.


نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لەبەردەم پارێزگای هەولێر رایگەیاند: كە كردەوەیەكی تیرۆرستی بووە.
هاوكات تارق نوری بەرێوەبەری ئاساییشی هەولێر رایگەیاند: ناسنامەو ناوی تیرۆریستەكان دیارن و لەلامان ئاشكراون خەڵكی هەولێر.

دژه‌ تیرۆری كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رسێ تیرۆریسته‌كه‌، به‌ ناوه‌كانی (ره‌هێڵ محه‌ممه‌د رۆسته‌م مووسا) له‌ دایكبووى ساڵی ٢٠٠٢، (بیلال سلێمان عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د) له‌دایكبووی ساڵی ٢٠٠٠، (عه‌بدولره‌حمان ره‌حیم قادر حوسێن) له‌ دایكبووی ساڵی ٢٠٠٢، هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه‌
پرسیاری جدی لای هاوڵاتیان ئەوەیە، لەو رێو شوێنە ئەمنیە توندانەی كە لە هەولێردا هەیە، چۆن سێ چەكدار بە ئاسانی دەتوانن دەستبگرن بەسەر بینای پارێزگای هەولێر كە رەمزی پایتەختی هەرێمی كوردستانەو هەمیشە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە، كۆنترۆڵكراوەو بەتایبەتیش لە كاتی خۆپیشاندانەكاندا، رێو شوێنی توند بەرامبەر بە خۆپیشاندەران دەگیرایەبەر؟ 


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 12 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 15 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت