سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق

بڵاوکراوەتەوە لە : 26 تەمموز 2024

هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:


? ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، ئامارەکانی لەسەر ئاستی (15) پارێزگاکەی عێراق، تایبەت بە ژمارەی (هاوسەرگیری و جیابوونەوە) مانگانە بڵاو دەکاتەوە، پاڵپشت بە کۆی ئەو ئامارانە کە لە (6) مانگی ڕابردوودا بۆ ساڵی (2024) بڵاوی کردوونەتەوە؛
? لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2024)دا ئامارەکان دەگاتە (157 هەزار و 872) حاڵەتی هاوسەرگیری تۆمارکراو، کە (140 هەزار و 391) گرێبەستیان بە ڕێژەی (89%) لە دادگاکان و (17 هەزار و 391) حاڵەتیان بە ڕێژەی (11%) لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
? (36 هەزار و 981) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە. (74%)ی جیابوونەوەکان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلاکراونەتەوە! کە (27 هەزار و 315) کۆی حاڵەتەکان بوە! تەنها (26%)ی جیابوونەوەکان بە بڕیاری دادگا یەکلاکراونەتەوە کە ژمارەیان (9 هەزار و 666) کەیس بووە.
? دادگای تێهەڵچوونەوەی رەسافە لە پارێزگای بەغداد زۆرترین رێژەی هاوسەرگیری و دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ هەر لە پارێزگای بەغداد، بەرزترین رێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە.
? دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای موسەننا لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق کەمترین رێژەی هاوسەرگیری و کەمترین رێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە.   


یەکەم؛ ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە (15) پارێزگاکەی عێراق بۆ نیوەی یەکەمی ساڵی 2024
رۆژی (21/7/2024) ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، داتاکانی خۆی لەسەر ئاستی (15) پارێزگاکەی عێراق تایبەت بە ژمارەی (هاوسەرگیری و جیابوونەوە) بۆ مانگی؛
# حوزەیرانی (2024) بڵاو کردەوە، تێیدا هاتووە؛ (23 هەزار و 324) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (21 هەزارو 168) گرێبەستیان لە دادگاکان و (2 هەزار و 156) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هاوکات کەمترین ڕێژەی جیابوونەوە بەراورد بە مانگەکانی پێشتر لەم مانگەدا تۆمار کراوە کە بریتی بووە لە (4 هەزار و 779) حاڵەتی جیابوونەوە، کە (هەزارو 251) حاڵەتیان لە دادگاکان و (3 هەزار و 528) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
بە هەڵدانەوەی ئامارەکانی مانگەکانی پێشووتری ساڵی 2024 حاڵەتەکان لە نیوەی یەکەمی ساڵەکەدا دەگاتە (157 هەزار و 782) هاوسەرگیری تۆمارکراو و (36 هەزار و 981) حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران. بە جۆرێک؛
# لە کانونی دووەمی 2024 دا، (30 هەزار و 895) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (27 هەزارو 295) گرێبەستیان لە دادگاکان و (3 هەزار و 600) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هەر لە هەمان ماوەدا (7 هەزار و 453) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە، ئەم بەرزترین ئاستی جیابونەوەیە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا کە (هەزارو 843) حاڵەتیان لە دادگاکان و (5 هەزار 610) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
# لە کانونی شوباتی 2024 دا، (29 هەزار و 119) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (25 هەزارو 793) گرێبەستیان لە دادگاکان و (3 هەزار و 326) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
لەگەڵ ئەوەشدا (6 هەزار و 324) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (هەزارو 764) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزار و 560) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
# لە مانگی ئازاری 2024 دا، (24 هەزار و 88) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (21 هەزارو 215) گرێبەستیان لە دادگاکان و (2 هەزار 873) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هاوکات (6 هەزار و 222) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە، کە (هەزارو 805) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزارو 417) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
# لە مانگی نیسانی 2024 دا، کەمترین ڕێژەی هاوسەرگیری تۆمارکراوە بەراورد مانگەکانی دیکەی ساڵی 2024، بەجۆرێک؛ (21 هەزار و 851) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (19 هەزارو 386) گرێبەستیان لە دادگاکان و (2 هەزار و 465) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
لە کاتێکدا (4 هەزار و 537) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (هەزارو 360) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزار و 177) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
# لە مانگی ئایاری 2024 دا، (28 هەزار و 505) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (25 هەزارو 534) گرێبەستیان لە دادگاکان و (2 هەزار و 971) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هاوکات ئامارەکانی جیابوونەوە، کە لەم مانگەدا تۆمار کراوە بریتی بووە لە؛ (6 هەزار و 666) حاڵەتی جیابوونەوە کە (هەزارو 643) حاڵەتیان لە دادگاکان و (5 هەزار و 23) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.

کەواتە کۆی حاڵەتەکان (هاوسەرگیری و جیابوونەوە) لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2024)دا دەگاتە (157 هەزار و 782) هاوسەرگیری تۆمارکراو، کە (140 هەزار و 391) گرێبەستیان بە ڕێژەی (89%) لە دادگاکان و (17 هەزار و 391) حاڵەتیان بە ڕێژەی (11%) لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هاوکات (36 هەزار و 981) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە. ئەوەی جێگەی تێڕامانە (74%)ی جیابوونەوەکان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلاکراونەتەوە کە (27 هەزارو 315)ی کۆی حاڵەتەکان بوەوە تەنها (26%)ی جیابوونەوەکان بە بڕیاری دادگا یەکلاکراونەتەوە کە (9 هەزار و 666) حاڵەت بووە. (بڕوانە خشتە و چارتی ژمارە (1))

دووەم؛ ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی پارێزگاکانی عێراق بۆ نیوەی یەکەمی ساڵی 2024
لەسەر ئاستی پارێزگاکانی کە (بەغداد)ی پایتەخت دابەش بووە بەسەر دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی (رەسافە و کەرخ) لەگەڵ (14) پارێزگاکەی دیکەی عێراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان وەک لە چارت و خشتەی ژمارە (2) رونکراوەتەوە؛
دادگای تێهەڵچوونەوەی رەسافە لە پارێزگای بەغداد زۆرترین رێژەی هاوسەرگیری و دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ هەر لە پارێزگای بەغداد، بەرزترین رێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە، بەراورد بە تەواوی دادگاکانی دیکەی عێراق.
هاوکات دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای موسەننا کەمترین رێژەی هاوسەرگیری و کەمترین رێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە، بەراورد بە تەواوی دادگاکانی دیکەی عێراق.   

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 20 کاتژمێر

هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە