سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

پەژاك: تۆڵەی تیرۆركردنی ئیقباڵ مورادیمان كردەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 21 تەمموز 2018

پەژاك: تۆڵەی تیرۆركردنی ئیقباڵ مورادیمان كردەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
لە سنوری شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان پێكدادانێكی چەكداری لەنێوان گەریلاكانی یەكینەكانی پاراستنی رۆژهەڵاتی كوردستان (یەرەكە) و سوپای پاسدارانی ئێران رویدا.
رەزا میرزایی فەرماندەی ئەمنی پارێزگای كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی (ئیرنا)، هەواڵی رودانی شەڕەكەی پشتڕاستكردەوە و ئاشكرایكرد، لەو شەڕەدا 11 كەس لە هێزە ئەمنییەكانی ئێران كوژراون كە (8) كەسیان خەڵكی شاری (مەریوان) و سێ كەسەكەی تریان خەڵكی شارۆچكەی (قروە)ن.
بەڵام بەپێی هەواڵێكی (ئاریەن تیڤی) نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان، لەو شەڕەدا كە كاتژمێری (2)ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی (دەری) نزیك شاری مەریوان رویداوە، (15) كەس لە ئەندامانی سوپای پاسداران كوژراون.
ئاریەن تیڤی ناوی (10) كەس لە كوژراوەكانی سوپای پاسدارانی بڵاوكردەوە و لەزاری سەرچاوەیەكەوە لە یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەرەكە) رایگەیاند"گەریلاكان لە تۆڵەی  شەهیدكردنی چوار گەریلای (یەرەكە) لە هەورامان و مەریوان و تیرۆركردنی ئێقباڵ مورادی خەباتكاری پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پەژاك) لە پێنجوێن، ئەو چالاكییەیان ئەنجامداوە".
یەكینەكانی پاراستنی رۆژهەڵاتی كوردستان كە بە "یەرەكە" ناسراوە، باڵی سەربازی پارتی كۆمەڵگەی دیموكرات و ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان "كۆدار"ە.
قەرارگای "حمزە سیدالشهدا‌و"ی سەربە هێزی زەمینی سوپای پاسداران بە هەمان شێوەی هەواڵی رودانی شەڕەكەی پشتڕاستكردەوە، بەڵام بەپێی زانیاری ئەم قەرارگایە، لە شەڕەكەدا (10) كەس لە هێزە ئەمنییەكانی ئێران كوژراون.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٣ ئاب ٢٠٢٦

خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (2019 - 2025)

null
١٣ ئاب ٢٠٢٦

عێراقی “دوای هاوپەیمانان”

null
١٢ ئاب ٢٠٢٦

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا