سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

"بەمزوانە ناوچەی ئۆپراسیۆنی چنگ لە باكوری عێراق دادەخەین "

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 تەمموز 2024

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو): 
"لە عێراق و سوریا بەتەواوی گەمارۆ دراون، بەمزوانە ناوچەی ئۆپراسیۆنی چنگ لە باكوری عێراق دادەخەین" ئەردۆغان لە نوێترین قسەیدا سەبارەت بە لەشكركێشی توركیا لەناو هەرێمی كوردستان وا دەڵێ.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا وەكو ئاماژەیەك بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان رایگەیاند" رێكخراوە جوداخوازەكە ئێستا توانای جموجوڵی لەناو سنوری توركیادا نەماوە، لە عێراق و سوریاش بەتەواوەتی گەمارۆ دراوە". 
لە وتارێكدا كە لە ئاهەنگی دەرچوونی خولی دوانزەیەمی راهێنانی فەرماندەیی و ئەركانی هاوبەش لە پەیمانگای جەنگیی لە ئیستانبوڵ پێشكەشی كرد، ئەردۆغان وتی: بەمزوانە ناوچەی ئۆپراسیۆنی چنگی لە باكوری عێراق (مەبەستی هەرێمی كوردستانە) دادەخەین. 
دوێنێش لە كاتی گەڕانەوەی لوتكەی سەركردەكانی (ناتۆ) لە ئەمریكا، ئەردۆغان لەناو فڕۆكەكەی قسەی بۆ رۆژنامەنوسان كردو باسی سلێمانی كرد.
"لە عێراقدا بارگرژیی لە نێوان ئیداری سلێمانی و ئیدارەی هەولێر بەردەوامە. کاتێکیش سەردانی هەولێرمان کرد باسمان کرد. تا ئەو کاتەی دەسەڵاتدارانی سلێمانی مەودایەک لەنێوان خۆیان و پەکەکە دانەنێن، ئەوە هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستی ئێمە بەرامبەر سلێمانی بەدی نایەت. گەمارۆی سەر کایەی ئاسمانی بەردەوام دەبێت. ئێمە پێمانگوتن ئەگەر لە لایەنی سلێمانی هەندێک هەنگاو بگرنەبەر، هەڵسەنگاندن بۆ هەڵوێستمان دەکەین. ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەواندایە" سەرۆكی توركیا وای وت.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 17 کاتژمێر

تەسنیم: دەبێت عێراقچی داوای لێبوردن بكات

null
پێش 19 کاتژمێر

هەفتەی رابردوو رابردوو دوو ئەندامی كەجەكە چوونەتە ئیمرالیی

null
٢٢ ئەیلوول ٢٠٢٦

پێشمەرگە لە نێوان میراتی خەبات و ئاڵنگاری کاری دامەزراوەییدا