سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

چالاکێکی سیاسیی رۆژهەڵاتی كوردستان لە پێنجوێن تیرۆرکرا

بڵاوکراوەتەوە لە : 18 تەمموز 2018

 چالاکێکی سیاسیی رۆژهەڵاتی كوردستان لە پێنجوێن تیرۆرکرا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):

ئیقباڵ مورادی، چالاکوانی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە سنوری شارۆچکەی پێنجوێن تیرۆرکرا و تەرمەکەی دۆزرایەوە.
بە گوێرەی هەواڵێكی " رۆژنیوز" بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە تەرمی ئیقبال مورادی لە سنوری شارۆچکەی پێنجوێنی سەربە پارێزگای سلێمانی دۆزراوەتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەست ئاژانسی هەواڵی فورات گەیشتوون، ئێقباڵ مورادی لەلایەن کەسانێکەوە لە پێنجوێن رفێنرابوو. دوای چەند کاتژمێرێک لە رفاندنەکەی لە نزیک کاتژمێر ٢٣:٣٠ لە چەمی ئاڵیاوای پێنجوێن تەرمەکەی دۆزراوەتەوە. بە وتەی ئەو کەسانەی تەرمەکەی ئەو چالاکوانەیان بینیوە، شوێنەواری ٣ گولـلە بە جەستەیەوە بووە.
ئیقبال مورادی، چالاکوانی سیاسیی و ئەندامی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانە و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، بەڵام بەهۆی فشارەکانی ئێرانەوە، ماوەی چەند ساڵێکە لە شارۆچکەی پێنجوێن نیشەجێ بووە و باوکی زانیاری مورادی و مامی لوقمانی مورادییە، کە دوو گیراویی سیاسیی کوردن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە.

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی دەوڵەت...

null
٢٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

سەبارەت بە بازگە

null
١٩ ئەیلوول ٢٠٢٦

گفتوگۆی درەو تایبەت بە ساڵی نوێی خوێندن