سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

سبەینێ پارتی و یەكێتی رەشنوسی پرۆژەیەكی هاوبەش دەنوسنەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 15 تەمموز 2018

سبەینێ پارتی و یەكێتی رەشنوسی پرۆژەیەكی هاوبەش دەنوسنەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
سبەینێ لە هەولێر مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆدەبنەوە.
عەلی حسێن بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندییە نیشتیمانی و عێراقییەكانی پارتی لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، ئامانج لە كۆبونەوەكە ئامادەكردنی رەشنوسی پرۆژەیەكی سیاسی هاوبەشە لەنێوان هەردوو حزب بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت لە عێراق.
عەلی حسێن ئاماژەی بەوەكرد، پارتی و یەكێتی رێككەوتون لەسەر ئەوەی بە وەفد و بەرنامەیەكی هاوبەش دانوستان لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان بكەن و هەردوولا هەوڵ بۆ دۆزینەوەی میكانیزمێك دەدەن كە رێگربێت لە پێشێلكردنی رێككەوتننامەكان.
پێناچێت پارتی و یەكێتی هیچ یەكێك لە پارتە سیاسییەكانی تری هەرێمی كوردستان بانگهێشت بكەن بۆ ناو پرۆژە هاوبەشەكەیان بەتایبەتیش لەكاتێكدا كە ئەنجامی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكان هیچ گۆڕانكارییەكی لە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی 12ی ئایار دروست نەكرد.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی