سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

بارزانی لاپەڕەیەكی نوێ لەگەڵ مالیكی هەڵدەداتەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 15 تەمموز 2018

بارزانی لاپەڕەیەكی نوێ لەگەڵ مالیكی هەڵدەداتەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو میدیا):
"هەڵوەشاندنەوەی سیستمی سەرۆكایەتی لە هەرێمی كوردستان و گۆڕینی بۆ سیستمێكی پەرلەمانی كە تێیدا سەرۆك وەزیران بەرپرس بێت لەبەردەم پەرلەماندا" ئەمە بەندێكی رێككەوتنی مەسعود بارزانییە لەگەڵ نوری مالیكی و هادی عامریدا.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، سەردانی ئەمدواییەی وەفدی هاوبەشی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتی نوری مالیكی و هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆكایەتی هادی عامری بۆ هەولێر، بەشێوەیەكی پێشبینی نەكراو نزیكبونەوەی لەنێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و دەوڵەتی یاسا دروستكردووە.
رۆژنامەكە لەزاری سەرچاوەیەكەوە ئاماژەی بەوەكردووە، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەی رابردوو لەگەڵ نوری مالیكی بەتایبەتی لێكەوتەكانی پاش ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان.
سەرچاوەكە باسی لەوە كردووە، لە كۆبونەوەیدا لەگەڵ وەفدی هاوبەشی دەوڵەتی یاسا و فەتح، مەسعود بارزانی توڕەیی خۆی نیشانداوە لەو رێوشوێنانەی كە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق دوای 16ی ئۆكتۆبەر گرتویەتیەبەر بۆ دەستگرتن بەسەر كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكاندا" ئەمە بەبۆچونی ئەو سەرچاوەیە وادەكات "نزیكبونەوەی بارزانی بۆ پێكهێنانی كوتلەی گەورە لەگەڵ حەیدەر عەبادی بەدوور بزانرێت".
هەر بەپێی قسەی سەرچاوەكەی رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، لەنێوان مەسعود بارزانی و وەفدی دەوڵەتی یاسادا رێككەوتن كراوە، وەكو بەشێك لە پێداویستییەكانی قۆناغی ئایندە" سیستمی سەرۆكایەتی لە هەرێمی كوردستان هەڵوەشێندرێتەوە و سیستمەكە بگۆڕدرێت بە سیستمێكی پەرلەمانی كە تێیدا سەرۆك وەزیران بەرپرس بێت لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان".
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 13 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت