سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

"توركیا دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی بەبێ‌ رەزامەندی بەغداد رەتكردووەتەوە"

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 شوبات 2024

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:
?لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتیەكانی پەرلەمانی عێراق, ئاشكرایدەكات, ئەو گرێبەستانەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیا نەوتیەكان واژووی كردون, یەكێكە لە دیارترین بەربەستەكانی لە بەردەم دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم.

?عەدنان جابری, ئەندامی لیژنەكە رایگەیاندووە: هۆكاری دەستپێنەكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی كوردستان, بۆ كێشە هونەرییەكان دەگەڕێتەوە نەك كێشەی سیاسی.
?توركیا رەتیكردووەتەوە نەوتی هەرێم بەبێ‌ رەزامەندی بەغداد هاناردەبكرێت.  
?ئەو پەرلەمانتارە لە لێدوانێكدا بە پێگەی"مەعلومە"ی راگەیاندووە: لایەنی توركی بۆریەكانی هەناردەكردنی نەوتی داخستووە بۆ خۆبەدورگرتن لە سزا نێودەوڵەتیەكان, لەوانە بڕیاری دادگای پاریسی نێودەوڵەتی.
?حكومەتی فیدراڵ نەگەیشتووەتە دەقێكی دیاریكراو لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان, لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت.
?یەكێك لە بەربەستەكانی تر, ئەو ستایلە ئابورییە, كە حكومەتی هەرێم پیادەی كردووە لە گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیاكانی دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوت و جیاوازی لەگەڵ سیستمی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نیشتمانی "سۆمۆ".
?ئەو گرێبەستانەی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیا نەوتیە بیانیەكان ئەنجامیداوە, یەكێكە لە دیارترین بەربەستەكانی بەردەم دەستپێكردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی توركی.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 1 کاتژمێر

نابێت کوردستان بکرێت بە زۆنی جەنگ

null
پێش 18 کاتژمێر

تا ئێستا (196) جار هێرشكراوەتەوە سەر هەرێم

null
٨ ئازار ٢٠٢٦

هێرشە درۆنییەكان بۆسەر هەرێمی كوردستان