هەواڵ
یه‌كگرتوو كاره‌بای سلێمانی راده‌ستی یه‌كێتیی كرده‌وه
بڵاوکراوەتەوە لە : 19 شوبات 2024
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
هەواڵ
بڵاوکراوەتەوە لە : 19 شوبات 2024
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
(دره‌و):
یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌م وه‌رزی بێ كاره‌باییه‌دا، كاره‌بای سلێمانی راده‌ستی یه‌كێتیی كرده‌وه، له‌كاتی ئاڵوگۆڕی ئه‌م پۆسته‌دا رۆژانه سلێمانی 6 كاتژمێر كاره‌بای هه‌یه.
(ئەنوەر حەمە سەعید) وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی كاره‌بای سلێمانی له شوێنی (سالار حوسامەدین) ده‌ستبه‌كاربوو. ئه‌م مه‌راسیمه به ئاماده‌بوونی كه‌مال محه‌مه‌د وه‌زیری كاره‌با له باره‌گای وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی كاره‌با سه‌ربه یه‌كێتیی نیشتمانییه‌و پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی بووه، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ش سه‌ربه (یه‌كگرتووی ئیسلامی) بوو، ماوه‌ی (8 ساڵ) له‌م پۆسته‌دا مایه‌وه‌و خۆی داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كرد.