سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئیمنكی: هەڵپەساردنی سەرۆكایەتی هەرێم  كاتییە

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 تەمموز 2018

ئیمنكی: هەڵپەساردنی سەرۆكایەتی هەرێم  كاتییە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
"هیچ فراكسیۆنێك بەپڕۆژە یاسا داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرۆكایەتی هەرێمی نەكردووە چونكە هەركەس ئەو داوایەی هەبوو دەبوو بەپێی یاسای ژمارە (٢٠٠٥) پڕۆژەیەكی جیاوازی پێشكەش بكردایە" ئەمە وتەی جەعفەر ئیمنكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان  لە لێدوانیدا بۆ دەنگی ئەمریكا كە بە  سەرۆكی كاتی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ناوی بردووە .
لەبارەی پرۆژەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەرێم ئیمینیكی دەڵێت: پڕۆژە یاسای هەڵپەساردنی سەرۆكایەتی هەرێم پڕۆژەی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و فڕاكسیۆنی گۆڕان بوو كرایە یەك پڕۆژە، دەشڵێت "دوو پڕۆژە یاسای هەڵپەساردنی سەرۆكایەتی هەرێم هاتنە سەرۆكایەتی پەرلەمان، یەكیان هی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، ئەوی تریان هی فراكسیۆنی گۆڕان بوو، هەردوو پڕۆژەكە ئاڕاستەی لیژنەی یاسایی كرا چونكە هەردوو پڕۆژەكە‌ هاوشێوەی یەكتربوون، وە هۆكاری دەرچوانی هەردوو پڕۆژەكەش بۆ ئەوە بوو كەدەرفەتی زیاتر بەلایەنە سیاسیەكان بدرێت تا یەكڕیزیەكی نیشتمانی بهێننە دی تا هەرێمی كوردستان ببێتە خاوەنی پڕۆژەی دەستوری خۆی وە ئەو گرفتانەی كە وروژێنرابوون لەسەر سەرۆكایەتی هەرێم ئەمانەش یەكلایی بكرێنەوە، كە ئەو كێشەیە لە ساڵی (١٩٩٢)وە كێشە و گرفتی نێوان لایەنە سیاسیەكانە و ناسەقامگیری سیاسی دروست كردووە بۆیە ئە‌و پڕۆژانەی هاتن دوێنێ یەكلایی كرانەوە، سەرۆكایەتی هەرێم هەڵپەسێردرا تا ئەو سازانەی نێوان لایەنە سیاسیەكان دروست دەبێت."

جەعفەر ئیمنی ڕونیكردەوە" ئەو پڕۆژە یاسایانە لە ئەنجامی تێگەیشتنێكی هاوبەش بووە لەنێوان فراكسیۆنی پارتی و فراكسیۆنی گۆڕان"ڕەتیشیكردەوە بەفەرمی هیچ فراكسیۆنێك داوای هەڵوەشاندنەوی سەرۆكایەتی هەرێمی لەڕێگای پڕۆژە یاساوە كردبێت كە بەپێی وتەكانی خۆی ئەوە شێوازی یاسایی داوای پەرلەمانتارانە بەفەرمی، لەبارەیەوە ڕایگەیاند" تەنانەت پڕۆژەكەی فراكسیۆنی گۆڕانیش بۆ هەڵپەساردن بوو نەك هەڵوەشاندنەوە وە دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، هە‌ڵوەشاندنەوەی پڕۆژەی جیاوازی دەوێت.."
هەروەها ئەوەشی وت" هەڵپەساردنەكەش كاتیە تا ئەو كاتەی لەخولی داهاتوو پەرلەمان لە دوو وەرزدا ئەو بابەتە یەكلایی دەكاتەوە یا دەستورێكی هەمیشەیی بۆ كوردستان دادەنرێت و هەڵبژاردنی پێش وەختە دەكرێت ئەوكات دەبێتە دۆخێكی تر دامەزراوەكانی كوردستان بەسەرۆكایەتی هەرێمیشەوە شێوەیەكی دیكە بەخۆیانەوە دەبینن، دەشڵێت"  خۆ لە (١٩٩٢)وە تا (٢٠٠٥) كوردستان بێ سەرۆكی هەرێم بوو، هەرێمی كوردستان بەردەوام بووە و ئیش و كارەكانی خۆی بەڕێوەبردووە.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 13 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت