سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە شەقامی سالمی سلێمانیەوە بۆ بناری گویژە

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 شوبات 2024

مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە شەقامی سالمی سلێمانیەوە بۆ بناری گویژە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە شەقامی سالمەوە دەچێتە بناری گویژە، شوێنی مەكتەبی سیاسیش دەكرێتە بارەگای ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە سیاسیەكانی یەكێتی، یەكێتی پێنج بارەگای مەكتەبی سیاسی هەیە بەڵام كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی دەباتە ماڵی مام جەلال لە دەباشان.
ئێستا لە بینایەكی نوێ لە بناری گویژە لەسەر شەقامی شەستمەتری مەلیك مەحمود، لۆگۆیەكی گەورەی یەكێتی لە بینایەكی نوێ دراوە، سەرچاوەیەكی باڵای یەكێتی بە (درەو)ی راگەیاند ئەو بینا نوێیە دەكرێتە بینای مەكتبەی سیاسی یەكێتی، دوای ئەوەی بینای كۆنی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە شەقامی سالم كرایە بارەگای ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی.
ئەمە لەكاتێكدایە زەویەكی (30) دۆنمی لە بناری گویژە لەبەرامبەر وێستگەی كارەبای ئازادی دراوە بە مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و بڕیاربوو بارەگای مەكتەی سیاسی نوێی یەكێتی لەم شوێنەدا دروستبكرێت.
مەكتەبی سیاسی یەكێتی خاوەنی پێنج بارەگایە، بەڵام زۆرینەی كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی لە ماڵی مام جەلالە لە دەباشان، بارەگاكانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی:
•    بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە هەولێر
•    بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە قەڵاچوالان
•    بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كەركوك
•    بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی (شەقامی سالم)
•    بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی (بناری گویژە)

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 14 کاتژمێر

یەكێتی: تەنازول ناكەین نیوەی حكومەتمان دەوێت

null
پێش 19 کاتژمێر

سەبارەت بە ئەخلاق: ئایا لە دەرەوەی دیندا ئەخلاق هەیە؟

null
٢٠ حوزەیران ٢٠٢٦

رێژەی جیابوونەوە لە هەرێمی كوردستان 28% زیادیكردووە