سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

بەشێك لە كاندیدەكانی یەكگرتووی ئیسلامی بۆ پەرلەمانی كوردستان

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 شوبات 2024

بەشێك لە كاندیدەكانی یەكگرتووی ئیسلامی بۆ پەرلەمانی كوردستان

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان



درەو:
هێشتا وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دیاری نەكراوە، حزبە سیاسیەكان لەناو كادرو لایەنگرانیاندا لیستی كاندیدەكانی خۆیان دیاریكردووە، چاوەڕوان دەكرێت دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی لەسەر یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان كە بڕیارە 11ی ئەم مانگە بڕیاربدات، سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رۆژەكانی كۆتایی مانگی ئایاری داهاتوو دیاری بكات بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئێستادا خۆی ئامادەكردووە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) كە لەگەڵ بەرپرسانی یەكگرتووی ئیسلامی قسەی كردووە، ناوی بەشێك لە كاندیدەكانی یەكگرتووی دەستكەوتووە كە ئەمانەن:
•    فاتیح سەنگاوی   سلێمانی
•    خەرامان محەمەد  سلێمانی
•    مستەفا عەبدوڵا   راپەڕین
•    عوسمان كاروانی  سلێمانی
•    سادق هەڵەدنی   سلێمانی
•    ئیسلام كەشانی   زاخۆ
•    سەعد عەلی عەبۆ   دهۆك
•    هلز ئەحمەد   دهۆك
•    محەمەد مارف    سەید سادق
•    قاسم گەڵاڵی    هەولێر
•    بوخاری جەمیل   هەولێر
•    سەرهەنگ قاسم سۆران

•    لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستاندا لە 2018 یەكگرتووی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی بەیەك لیست بەناوی هاوپەیمانی (بەرەو ئیسڵاح)  بەشداربوون و (67 هەزارو 712) دەنگیان بەدەستهێناو (5) كورسیان بەدەستهێنا

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 15 کاتژمێر

یەكێتی: تەنازول ناكەین نیوەی حكومەتمان دەوێت

null
پێش 20 کاتژمێر

سەبارەت بە ئەخلاق: ئایا لە دەرەوەی دیندا ئەخلاق هەیە؟

null
٢٠ حوزەیران ٢٠٢٦

رێژەی جیابوونەوە لە هەرێمی كوردستان 28% زیادیكردووە