سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

"هەرێم و عێراق لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم رێككەوتن"

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 کانوونی دووەم 2024

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە (ماڵی كوردستان) لە داڤۆس رایگەیاند: لە دوو رۆژی رابردوودا حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان رێككەوتوون بۆ دەستپێكردنی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهانی توركیا.
هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە 25ی ئازاری 2023ەوە راگیرا، بەهۆی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس، هەرچەندە پێشتر لە شوباتی 2022 دادگای باڵای فیدراڵی عێراق یاسای نەوت و ڤازی هەرێمی كوردستانی بە نادەستوری لەقەڵەمدا بوو.
لە پرسی دۆسیەی نەوتدا، حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ لەبارەی خەرجی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت ناكۆكبوون حكومەتی هەرێم دپێی وابوو پرۆسەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێك نەوت لە هەرێم بڕی (32) دۆلاری تێدەچێت، بەڵام لە یاسای بودجەی فیدراڵی عێراقدا تەنیا بڕی (6) دۆلار بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێك نەوت لە هەرێمی كوردستان دانراوە.
فەرمانگەی ئابوری وەزارەتی نەوتی فیدراڵ تێچووی بەرهەمێنان‌و گواستنەوەی هەر بەرمیلێك نەوتی هەرێمی بە بڕی (8 هەزارو 960) دینار دیاریكردووە كە دەكاتە (6,9) دۆلار، ئەمە لەكاتێكدایە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی تێكڕای ئەم خەرجییەی بە بڕی (32,91) دۆلار دیاریكردووە، بەمشێوەیە:
•    بڕی (24,32) دۆلار بۆ بەرهەمهێنانی یەك بەرمیل نەوت
•    بڕی (8,59) دۆلار بۆ گواستنەوەی یەك بەرمیل نەوت

راپۆرتی پەیوەندیدار

ورده‌كاری دانوستانی هه‌ولێرو به‌غداد بۆ هه‌مواری بودجه‌

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 3 کاتژمێر

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان

null
پێش 3 کاتژمێر

موجتەبا خامنەیی كێیە؟

null
پێش 10 کاتژمێر

نابێت کوردستان بکرێت بە زۆنی جەنگ