سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

داهاتی گشتی باج لە هەرێمی کوردستان (2012 - 2022)

بڵاوکراوەتەوە لە : 25 کانوونی یەکەم 2023

داهاتی گشتی باج لە هەرێمی کوردستان (2012 - 2022)

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


داهاتی باج بە رێژەی (609%) زیادی کردووە
راپۆرتی: درەو

? لە ساڵی (2012)، بەراورد بە ساڵی (2022) داهاتی گەشتی باج لە نزیکەی (128 ملیار و 797 ملیۆن) دینارەوە، هەڵکشاوە بۆ زیاتر لە (912 ملیار و 588 ملیۆن) دینار،  بەم پێیەش بڕی زیاتر لە (783 ملیار و 792 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (609%) داهاتی باج زیادی کردووە.
? حکومەتی هەرێم لە سێ سەرچاوەی (باجی کۆمپانیاکان، باجی دەرامەت و باجی میری) باج وەردەگرێت، کە ژمارەیان نزیکەی (ملیۆنێک و 850) باجدەرە.
? گەورە باجدەرانیش لە هەرێمی کوردستان (687) کۆمپانیای گەورەن و (533) کۆمپانیایان لە هەولێر، (102) کۆمپانیان لە سلێمانی و (52) کۆمپانیان لە پارێزگای دهۆکە.

داهاتی گشتی باج لە هەرێمی کوردستان (2012 - 2022)
پاڵپشت بە داتاو زانیارییەکانی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دوای ساڵی (2019) لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم، داهاتی گشتی باج بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و بازێکی گەورەی داوە بەراورد بە ساڵانی پێشتر.
بەشێوەیەکی گشتی لە ساڵی (2012)، بەراورد بە ساڵی (2022) داهاتی گەشتی باج لە (128 ملیار و 796 ملیۆن و 730 هەزار و 635) دینارەوە، هەڵکشاوە بۆ (912 ملیار و 588 ملیۆن و 802 هەزار و 373) دینار،  بەم پێیەش بڕی (783 ملیار و 792 ملیۆن و 71 هەزار و 738) دینار بە ڕێژەی (609%) داهاتی باج زیادی کردووە. بەپێی ساڵانەش لە ماوەی (2012 - 2022) داهاتی باج بەجۆرێک گەشەی کردووە بەم شێوەیەی لای خوارە؛ (بڕوانە چارت و خشتەی ژمارە (1))؛
1.    لە ساڵی (2012) بڕی (128 ملیار و 796 ملیۆن و 730 هەزار و 635) دینار داهاتی گشتی باج بووە.
2.    لە ساڵی (2013) بڕی (161 ملیار و 551 ملیۆن و 782 هەزار و 596) دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی (32 ملیار و 755 ملیۆن و 51 هەزار و 961) دینار بە ڕێژەی (25%) بەراورد بە ساڵی (2012) داهاتی باج زیادی کردووە.
3.    لە ساڵی (2014) بڕی (212 ملیار و 700 ملیۆن و 452 هەزار و 17) دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی (51 ملیار و 148 ملیۆن و 669 هەزار و 421) دینار بە ڕێژەی (32%) بەراورد بە ساڵی (2013) داهاتی باج زیادی کردووە.
4.    لە ساڵی (2015) بڕی (190 ملیار و 164 ملیۆن و 472 هەزار و 407) دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی (22 ملیار و 535 ملیۆن و 979 هەزار و 610) دینار بە ڕێژەی (11%) بەراورد بە ساڵی (2014) داهاتی باج کەمی کردووە.
5.    لە ساڵی (2016) بڕی (179 ملیار و 14 ملیۆن و 265 هەزار و 28) دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی (11 ملیار و 150 ملیۆن و 207 هەزار و 379) دینار بە ڕێژەی (5%) بەراورد بە ساڵی (2015) داهاتی باج کەمی کردووە.
6.    لە ساڵی (2017) بڕی (206 ملیار و 697 ملیۆن و 763 هەزار و 96) دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی (27 ملیار و 683 ملیۆن و 498 هەزار و 68) دینار بە ڕێژەی (15%) بەراورد بە ساڵی (2016) داهاتی باج زیادی کردووە.
7.    لە ساڵی (2018) بڕی (308 ملیار و 535 ملیۆن و 562 هەزار و 258) دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی (101 ملیار و 837 ملیۆن و 799 هەزار و 162) دینار بە ڕێژەی (49%) بەراورد بە ساڵی (2017) داهاتی باج زیادی کردووە.
8.    لە ساڵی (2019) بڕی (627 ملیار و 424 ملیۆن و 94 هەزار و 321) دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی (318 ملیار و 888 ملیۆن و 532 هەزار و 63) دینار بە ڕێژەی (103%) بەراورد بە ساڵی (2018) داهاتی باج زیادی کردووە.
9.    لە ساڵی (2020) بڕی (578 ملیار و 87 ملیۆن و 38 هەزار و 165) دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی (49 ملیار و 337 ملیۆن و 56 هەزار و 156) دینار بە ڕێژەی (8%) بەراورد بە ساڵی (2019) داهاتی باج کەمی کردووە.
10.    لە ساڵی (2021) بڕی (796 ملیار و 287 ملیۆن و 671 هەزار و 746) دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی (218 ملیار و 200 ملیۆن و 633 هەزار و 581) دینار بە ڕێژەی (38%) بەراورد بە ساڵی (2020) داهاتی باج زیادی کردووە.
11.    لە ساڵی (2022) بڕی (912 ملیار و 588 ملیۆن و 802 هەزار و 373) دینار داهاتی گشتی باج بووە، بەم پێیەش بڕی (116 ملیار و 301 ملیۆن و 130 هەزار و 627) دینار بە ڕێژەی (15%) بەراورد بە ساڵی (2021) داهاتی باج زیادی کردووە.

 

 

سەرچاوەکانی باج و باجدەران لە هەرێمی کوردستان
بەشێوەیەکی گشتی سەرچاوەکانی باج لە هەرێمی کوردستان بریتین لە باجی (کۆمپانیاکان، دەرامەت و میری) پێکەوە لە سالی (2021)دا (ملیۆنێک و 849 هەزار و 994) باجدەریان پێکهێناوە بە جۆرێک؛ کۆمپانیا باجدەرەکان ژمارەیان (24 هەزار و 196)، باجدەرانی دەرامەت (415 هەزار و 445) باجدەر و لە کەرتی خانوبەرەشدا ژمارەیان (ملیۆنێک و 410 هەزار و 380) باجدەربووە.
گەورە باجدەرانیش لە هەرێمی کوردستان (687) کۆمپانیای گەورەبوونەو (533) کۆمپانیایان لە هەولێر، (102) کۆمپانیان لە سلێمانی و (52) کۆمپانیان لە پارێزگای دهۆک بوونە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (2 و 3)).

 

 

سەرچاوەکان
•    وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە، تایبەت بە داهاتی باج لە هەرێمی کوردستان، (14/12/2023)؛
https://bitly.ws/363Ih
•    درەو میدیا، گرفتەکانی بەرێوەبردنی داهاتی ناوخۆ، ڕاپۆرتی:  ڕێکخراوی ستۆپ، (28/6/2022)؛
https://bitly.ws/363In

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 23 کاتژمێر

ئاماری هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان

null
٢٤ نیسان ٢٠٢٦

هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک