سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

تورکیا راگرتنی گەشتەکانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی تا ٢٢ی حوزه‌یران درێژكرده‌وه‌

بڵاوکراوەتەوە لە : 23 کانوونی یەکەم 2023

تورکیا راگرتنی گەشتەکانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی تا ٢٢ی حوزه‌یران درێژكرده‌وه‌

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(دره‌و):

تورکیا راگرتنی گەشتەکانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی تا ٢٢ی ٦ی ٢٠٢٤ درێژکردەوە، رۆژی 3ی نیسانی ئەمساڵ، توركیا گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگرت، بڕیاربوو ئەم راگرتنە تاوەكو مانگی تەموزی ئه‌مساڵ بەردەوام بێت، بەڵام رۆژی 3ی ته‌موز دەسەڵاتدارانی توركیا راگرتنی گەشتەكانیان بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی تاوەكو 3ی كانونی دووەمی 2024 واتا بۆ ماوەی (6) مانگی تر، درێژكردەوە.

دەسەڵاتدارانی توركیا دەڵێن راگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ دەربڕینی نیگەرانییە دژی زیادبوونی جموجوڵی پارتی كرێكارانی كوردستان لە سنوری پارێزگای سلێمانی.

رۆژی 7ی نیسانی رابردوو، دوای سێ رۆژ لە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی سلێمانی، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا لەكاتی گەڕانەوەی مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات، موشەكێكی ئاڕاستەی ناوچەیەكی نزیك لە كارگۆی فڕۆكەخانەی سلێمانی كرد، هێرشەكە هیچ زیانێكی بەدواوە نەبوو، تەنیا بۆ گەیاندنی پەیامێك بوو لەبارەی ئەوەی توركیا ئاگاداری سەردانەكەی مەزڵوم كۆبانێیە بۆ سلێمانی.

فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا، ناو بەناو لە سنوری پارێزگای سلێمانی هێرش ئەنجام دەدەن‌و بەرپرسانی پارتی كرێكاران دەكەنە ئامانج.

لەدوای راگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەردانی توركیای كرد‌و بەرپرسانی ئەو وڵاتەی بینی، بەڵام ئه‌مه‌ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی توركیا نه‌بوو.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان

null
پێش 8 کاتژمێر

موجتەبا خامنەیی كێیە؟

null
پێش 14 کاتژمێر

نابێت کوردستان بکرێت بە زۆنی جەنگ