سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دەنگ و كورسی لایەنەكان لە پارێزگای كەركوك

بڵاوکراوەتەوە لە : 22 کانوونی یەکەم 2023

دەنگ و كورسی لایەنەكان لە پارێزگای كەركوك

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:
ئەوەی تا ئێستا بە نافەرمی راگەیەندراوە، لە پارێزگای كەركوك دەنگی پارتی (5%) زیادی كردووە بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو، كورسیەكانیشی وەك خۆیەتی، دەنگی یەكێتی (88%) زیادی كردووە، (2) كورسی زیاتری بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنی پێشوو، نەوەی نوێ بە نزیكەی هەمان دەنگی پێشووی هێناتەوە، بەڵام هیچ كورسیەكی بەدەست نەهێناوە.
بە پێی دوایین ئاماری نافەرمی دەنگدانی گشتی و تایبەت، دەنگی یەكێتی و پارتی و نەوەی نوێ لە پارێزگای كەركوك بەم شێوەیە بووە:


یەكێتی:
ئەنجامی دەنگ و كورسی یەكێتی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كە لە 18/12/2023 بەڕێوە چوو :
یەكێتی لە 2023:
ژمارەی دەنگ: (155,048) دەنگ
ژمارەی كورسی: 5 كورسی
یەكێتی لە 2021:
ژمارەی دەنگ: (82,286) دەنگ
ژمارەی كورسی: 3 كورسی

جیاوازی دەنگ: 72,762 دەنگ بەرێژەی 88% زیادی كردووە
جیاوازی كورسی: 2 كورسی بەرێژەی 40% زیادیكردووە

پارتی:
ئەنجامی دەنگ و كورسی پارتی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2021 - 2023:
پارتی لە 2023:
ژمارەی دەنگ: (52,065) دەنگ
ژمارەی كورسی: 2 كورسی
پارتی لە 2021:
ژمارەی دەنگ: (49,538) دەنگ
ژمارەی كورسی: 2 كورسی
جیاوازی دەنگ: 2,527 دەنگ بەرێژەی 5% زیادی كردووە
جیاوازی كورسی: وەك خۆی

نەوەی نوێ:
ئەنجامی دەنگ و كورسی نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2021 - 2023:
نەوەی نوێ لە 2023:
ژمارەی دەنگ: (25,556) دەنگ
ژمارەی كورسی: 0 كورسی
نەوەی نوێ لە 2021:
ژمارەی دەنگ: (25,391) دەنگ
ژمارەی كورسی: 1 كورسی
جیاوازی دەنگ: 165 دەنگ بەرێژەی 0.6% زیادی كردووە
جیاوازی كورسی: 1 كورسی كەمیكردووە

ئەنجام:
یەكێتی ژمارەی دەنگ و كورسیەكانی زیادیكردووە
پارتی ژمارەی دەنگەكانی زیادی كردووەو كورسیەكانی وەك خۆیەتی
نەوەی نوێ ژمارەی دەنگەكانی زیادیكردووە كورسی نەهێناوە.  

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 23 کاتژمێر

ئاماری هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان

null
٢٤ نیسان ٢٠٢٦

هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک