سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سێ كەسی بەڕەگەز عەرەب لە دەریاچەی دوكان خنكان

بڵاوکراوەتەوە لە : 9 تەمموز 2018

سێ كەسی بەڕەگەز عەرەب لە دەریاچەی دوكان خنكان

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
سێ كەسی بەرەگەز عەرەب بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە نۆی تەمموزی 2018 لە دەریای دوكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی خنكان.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ سێ هاوڵاتی بەناوەكانی (ح. ر. ص) لە دایكبوی ۱۹۸۲ ، ( ع. ع. م) لە دایكبوی ۱۹۹۱ و خێزانی بەناوی (د. س. د) لەدایكبوی ۱۹۹۳ كە هەرسێكیان بە ڕەگەز عەرەب و دانیشتوی شاری بەغدان ، بەمەبەستی گەشتكردن ڕویان لە سەیرانگای دوكان كردبوو لە دەریاچەی دوكان خنكان.
راشیگەیاندووە، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمی مەلەوانی دوكان توانرا لە ماوەیەكی كەمدا تەرمی هەرسێكیان دەربهێنرێتەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 2 کاتژمێر

پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق 2019 - 2025

null
پێش 4 کاتژمێر

ژمارەی موچەخۆران لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێم

null
پێش 15 کاتژمێر

قەیرانی کەشوهەوا مەترسی بۆ هەموو منداڵێکی سەر زەوی دروست دەکات