سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

" هیوادارین گاڵتەجاڕییەكەی كەركوك لە سلێمانی دووبارەنەبێتەوە"

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 تەمموز 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
لێپرسراوی ناوەندی هەڵبژاردنی كۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەیەنێت سبەی دووشەممە پرۆسەی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكانی سلێمانی دەستپێدەكات و داواكاریشە گاڵتەجاڕییەكەی كەركوك دووبارەنەبێتەوە.
هاوژین عومەر، لێپرسراوی ناوەندی هەڵبژاردنی كۆمەڵی ئیسلامی بە سایتی " غەد پرێس"ی راگەیاند پرۆسەكە كاتژمێر هەشتی بەیانی لە هۆڵی یانەی ئاشتی دەستپێدەكات و  تەنها دەنگی 188 سندوقی سلێمانی بەدەست جیادەكرێتەوە .
راشیدەگەیەنێت نازانن لەسەر چ بنەمایەك ئەو سندوقانە دیاریكراون و بڕوایان وایە كە پرۆسەی جیاكردنەوەی دەستی بەشێك لە سندوقەكان بە تەواوەتی پێچەوانەی هەژماری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەكانە.
ئەو بەرپرسەی كۆمەڵی ئیسلامی ئاماژەبەوەشدەكات كە كۆمەڵی ئیسلامیی و لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن تێبینی و رەخنەی زۆریان لەسەر كۆی پرۆسەی هەڵبژاردنەكە هەیە و تانەیان لە زیاتر لە 300 سندوقی سلێمانی داوە، بەڵام تائێستا كۆمسیۆن وەڵامی تانەكانی نەداوەتەوە.
لێپرسراوی ناوەندی هەڵبژاردنی كۆمەڵی ئیسلامی دەشڵێت:" كۆمەڵی ئیسلامیی و لایەنەكانی تری ئۆپۆزسیۆن سبەینێ‌ لە نزیكەوە چاودێری پرۆسەكە دەكەن، ئەگەر دەركەوت كە پرۆسەكە بە نایاسایی بەڕێوەدەچێت، ئەوا بایكۆتی دەكەین.
بەوتەی لێپرسراوی ناوەندی هەڵبژاردنی كۆمەڵی ئیسلامی " هێزە ئیقلیمییەكان بە چاودێری كۆمسیۆنی ئێستا ناوەرۆكی راستەقینەی پرۆسەی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكانیان لەباربردووە".
لە كۆتاییشدا دەڵێت:" ناوەندی هەڵبژاردنی كۆمەڵی ئیسلامی پێشبینیدەكرد 90 بۆ 1000 هەزار دەنگ لە هەڵبژاردنەكەی 12ی ئایاردا بەدەستبهێنین، بەڵام تەنها كەمتر لە 52 هەزار دەنگیان هێناوە".
جەختیشیكردەوە:" ئەوەی لە كەركوك روویدا گاڵتەجاڕیی بوو، دووبارەبوونەوەی لە هەرێمی كوردستان رەتدەكەینەوە.

 

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 11 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت