سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

داهاتی نەوتی هەرێم لە شەش مانگی یەكەمی 2023دا

بڵاوکراوەتەوە لە : 21 تشرینی یەکەم 2023

داهاتی نەوتی هەرێم لە شەش مانگی یەكەمی 2023دا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


 
(درەو):
بەگوێرەی راپۆرتی وەفدی حكومەتی هەرێم كە رۆژی 18ی ئەم مانگە لەبەردەم لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق خراوەتەڕوو، پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بەمشێوەیە بووە:
•    تێكڕای هەناردەو فرۆشی نەوت لە 1/1/2023 بۆ 25/3/2023 بریتیی بووە لە (352 هەزارو 83) بەرمیل نەوتی رۆژانە. (هەناردەی نەوتی هەرێم لەلایەن توركیاوە لە 25ی ئازاری ئەمساڵدا راوەستا)
•    لە 25ی حوزەیرانەوە كە یاسای بودجەی عێراق كەوتوەتە بواری جێبەجێكردن تاوەكو رۆژی 14ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ (واتا لەماوەی 100 رۆژدا)، حكومەتی هەرێم بڕی (8 ملیۆن‌و 43 هەزارو 594) بەرمیل نەوتی رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق كردووە بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی، واتا لەم ماوەیەدا بە تێكڕا رۆژانە هەرێم نزیكەی (80 هەزار) بەرمیل نەوتی رادەستی عێراق كردووە، كەچی لەم ماوەیەدا حكومەتی عێراق هیچ بڕە پارەیەكی بۆ بەرهەمهێنان‌و گواستنەوەی ئەم بڕە نەوتە خەرج نەكردووە.
•    بە تێكڕا بڕی نەوتی بەرهەمهێنراوی نەوتی هەرێم لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بریتی بووە لە (10 ملیۆن‌و 200 هەزارو 524) بەرمیل.
•    داهاتی نەوتی بەرهەمهێنراوی هەرێمی كوردستان لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆ بریتی بووە (309 ملیارو 967 ملیۆن) دینار.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 59 خولەک

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
پێش 17 کاتژمێر

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان

null
پێش 17 کاتژمێر

موجتەبا خامنەیی كێیە؟