سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

یەكێتی و پارتی لە رێككەوتن نزیك دەبنەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 18 تشرینی یەکەم 2023

یەكێتی و پارتی لە رێككەوتن نزیك دەبنەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
یەكێتی و پارتی چەند رۆژێكە لە پشتی پەردەوە لە گفتوگۆدان لە ئاستی باڵا، مەسعود بارزانی فایلی یەكێتی دەدات بە نێچیرڤان بارزانی، شەوی رابردوو بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی كۆبوونەوەو بڕیارە لەسەر چەند پرسێك رێككەوتن بكەن.
لەدوای تەواوبوونی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی، بەرپرسانی یەكێتی بڕٍیاریانداوە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ پارتی ئاسایی بكەنەوەو بۆ ئەو مەبەستەش چەند هەنگاوێكیان ناوە بەو ئاڕاستەیە. دوێنێ لە دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان، مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی بۆ ماوەیەك بە تەنیا كۆبوونەوەتەوە، دواتر قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی چوونەتە ماڵی نێچیرڤان بارزانی و بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك كۆبوونەتەوەو گفتوگۆیان لەسەر كێشەكانی نێوان یەكێتی و پارتی كردووە بە ئاڕاستەی چارەسەركردنیان.

بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو)، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، فایلی یەكێتی داوە بە نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی، لە كۆبوونەوەكەی شەوی رابردووی نێوان نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، گفتوگۆ لەسەر كێشەكانی نێوان هەردوولا كراوەو لێكتێگەیشتنیان كردووە، لەسەر بەشی زۆری كێشەكان.

زانیارییەكانی (درەو) ئاماژە بەوە دەكەن، یەكێتی و پارتی لەسەر بەشێك لە فایلەكان گەیشتوونەتە رێككەوتن و هاوكاریكردنی یەكتری و ئامادەكاری دەكرێت بۆ كۆبوونەوەی گەورە لەنێوان هەردوولادا. بەشێك لەو كێشانەی كە بڕیارە لەسەری رێكبكەون و لێكتێگەیشتنان كردووە لەوانە "رێككەوتنێكی نوێی نێوان هەردوولا، هاوكاری پارتی بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان توركیاو یەكێتی، هاوكاری یەكێتی بۆ چارەسەری كێشەكانیان لەگەڵ بەغداد، بەتایبەت پرسی نەوت و موچەو بودجە، پرسی هەڵبژاردن كە ئەگەری دواخستنی هەیە، پرسە ئەمنییەكانی نێوانیان، هەڵبژاردنی كەركوك ...".

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 1 کاتژمێر

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
پێش 17 کاتژمێر

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان

null
پێش 17 کاتژمێر

موجتەبا خامنەیی كێیە؟