سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

راگرتنی نەوتی هەرێم زیانی 7 ملیار دۆلاری هەبووە

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 تشرینی یەکەم 2023

راگرتنی نەوتی هەرێم زیانی 7 ملیار دۆلاری هەبووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
ئەمڕۆ (200) رۆژ بەسەر راگرتنی هەناردەی نەوتی هرەێمی كوردستان تێپەڕدەبێت زیانی راگرتنەكە زیاتر لە (7) ملیار دۆلارە بۆ هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق.
كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان (apikur) لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، ئەمڕۆ 11ی تشرینی یەكەم (200)  رۆژە كە دەكاتە شەش مانگ و 20 رۆژ هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بۆری نەوتی عێراق-توركیا راگیراوە و زیانی (7) ملیار دۆلاری بە هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق و كۆمپانیاكانی ئەندامی كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان گەیاندووە كە زیانەكە رۆژانە (35) ملیۆن دۆلارە.
مایڵز كاگینز وتەبێژی كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستانیش رایگەیاند، زیانە داراییەكان رۆژانە زیاتر دەبن، بۆیە داوای چارەسەرێكی خێرا دەكەین بۆ كێشەكان و لێكتێگەیشتنێكیش لەنێوان عێراق و هەرێمی كوردستان هەبێت بۆ پێدانی پارەی كۆمپانیاكان لە داهاتوودا، وەك ئەندامانی كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستانیش ئامادەن لەگەڵ هەموو لایەنەكان هاوكاربن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێك كەمافەكانیان بە بەپێی گرێبەستەكانیان بپارێزێت و پەرە بە وەبەرهێنان لە عێراق و هەرێمی كوردستان بدەن.
لە رۆژی 25ی ئازاری 2023 ەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان راگیرا، بەهۆی دەرچوونی بریاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس كە عێراق سكاڵاكەی بەرامبەر بە توركیا بردەوە بەوەی رێگەی داوە هەرێمی كوردستان نەوتەكەی بە بۆری عێراقدا رەوانەی بەندەری جەیهانی توركیا بكات

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 2 کاتژمێر

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
پێش 18 کاتژمێر

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان

null
پێش 18 کاتژمێر

موجتەبا خامنەیی كێیە؟