سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

پارتی و یەكێتی وەفدێكی هاوبەش دەنێرنە بەغدا

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 تەمموز 2018

پارتی و یەكێتی وەفدێكی هاوبەش دەنێرنە بەغدا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان رێككەوتن لەسەر ناردنی وەفدێكی هاوبەش بۆ بەغدا بۆ دانوستانكردن لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق.
بە گوێرەی زانیارییەكان، مەكتەبی سیاسیی هەردوو حزب، رێككەوتوون لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش بۆ ئامادەكردنی  كارنامەیەك كە لەسەر بنەمای ئەوە دانوستان لەگەڵ لایەنە عێراقییەكاندا بكەن بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ.
هەروەها یەكێتی و پارتی رێككەوتن لەسەر ئەوەی كە بەبێ‌ هەماهەنگی یەكتر هیچ هەڵوێستێك نەگرنبەر و هیچ هەنگاوێك و دانوستانێك لە بەغدا ئەنجامنەدەن و هەردوولا هەڵوێستەكانیان یەكبخەن بۆ پاراستنی مافەكانی هەرێمی كوردستان بە گوێرەی دەستوری هەمیشەیی عێراق.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 6 کاتژمێر

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی دەوڵەت...

null
٢٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

سەبارەت بە بازگە

null
١٩ ئەیلوول ٢٠٢٦

گفتوگۆی درەو تایبەت بە ساڵی نوێی خوێندن