سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

(وەزیر و بریكاری وەزیرو پەرلەمانتاران) مافی خۆكاندیدكردنیان نیە

بڵاوکراوەتەوە لە : 30 ئەیلوول 2023

 (وەزیر و بریكاری وەزیرو پەرلەمانتاران) مافی خۆكاندیدكردنیان نیە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:
( خالید شوانی، بێگەرد تاڵەبانی، د. دارا رەشید، حەمەی حەمەسەعید ، فەهمی بورهان، هەرێم كەمال ئاغا، مەلا كەریم ، عزەت سابیر، دابان شەدەڵە......) مافی خۆ كاندیدكردنیان نیە بۆ ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی
بەپێی مادەی (22)ی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی كە ئەمڕۆ پەسەندكرا، (وەزیر و بریكاری وەزیر و پەرلەمانتاران) بۆیان نیە خۆیان بۆ ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كاندیدی بكەن.
مەرجەكانی ئەندامێتیی ئەنجومەنی سەركردایەتی لە ماددەی (22)ی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی بریتین لە:
یەكەم: تەمەنی لە (30) سی ساڵ كەمتر نەبێت.
دووەم: لە ئاستێكی هۆشیاری و سیاسی باش بێت.
سێیەم: لانی كەم (10) ساڵ كاری لە ئۆرگانەكاندا كردبێت.
چوارەم: پلەی رێكخراوەیی لە كارگێری مەڵبەند و هاوتاكانی كەمتر نەبێت.
پێنجەم: لانیكەم دەرچوی ئامادەیی بێت، جگە لە پێشمەرگە دانەبڕاوەكان، كەم ئەندامانی سەنگەر، رێكخستنە دێرینەكان و زیندانیانی سیاسی.
شەشەم: نابێت پەرلەمانتار یان وەزیر یان بریكاری وەزیر بێت، جگە لە پۆستە سیادییەكان یەكەمەكانی یەكێتی لە حكومەت و پەرلەمانی عێراق و هەرێم.
حەوتەم: مەرجەكانی تری ئەندامێتی تێدابێت، كە لە ماددەی (8) ی ئەم پەیڕەوەدا هاتوون
ئەوانەی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتین و  پۆستی وەزیر و پەرلەمانتار و بریكاری وەزیریان هەیەو مافی خۆ كاندیدكردنیان نیە بریتین لە:
•    خالید شوانی  وەزیری دادی عێراق
•    بێگەرد تاڵەبانی  وەزیری كشتوكاڵ
•    د. دارا رەشید وەزیری  پلاندانان
•    حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری

•    فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانیەكان
•    عزەت سابیر  بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق
•    دابان شەدەڵە جێگری سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی درەوە
•    هەرێم كەمال ئاغا  سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی
•    مەلا كەریم شكور پەرلەمانتاری یەكێتی لە بەغداد
•    ئیمان  پەرلەمانتاری یەكێتی لە عێراق
بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی دەیەوێت سود لە مادەی (21) ی پەیڕەوی ناوخۆ وەربگرێت كە (دەستی واڵاكراوە بۆ زیادكردنی ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی)، بەشێك لە وەزیر و پەرلەمانتاران بباتە ئەنجومەنی سەركردایەتی بەتایبەتیش:
•    خالید شوانی
•    د. دارا رەشید
•    هەرێم كەمال ئاغا
بەڵام بەشێك لەوانەی لە پۆستی حكومەتدان دەتوانن خۆیان كاندید بكەن كە ئەو پۆستانەیان نیە كە لە ماندەی (22)دا هاتووە لە پۆستی حكومیدان،  بە پێی زانیارییەكان ناویان لە لیستی ئەنجومەنی سەركردایەتیدایە لەوانە:
•    هیوا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم
•    وەهاب هەڵەبجەیی فەرماندەی هێزەكانی دژەتیرۆری یەكێتی

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 4 کاتژمێر

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
پێش 20 کاتژمێر

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان

null
پێش 20 کاتژمێر

موجتەبا خامنەیی كێیە؟