سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

جیاكردنەوەی دەستیی دەنگەكان لە كەركوك دەستیپێكرد

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 تەمموز 2018

جیاكردنەوەی دەستیی دەنگەكان لە كەركوك دەستیپێكرد

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
لە رێوشوێنێكی ئەمنیی تونددا، جیاكردنەوەی دەستیی دەنگەكانی هەڵبژاردەی پەرلەمانی عێراق بەیانی ئەمڕۆ سێشەمممە سێی تەمموز لە كەركوك دەستیپێكرد.
پرۆسەكە لە لایەن تیمێك لە دادوەرانەوە بەڕێوەدەچێت كە ئەنجومەنی باڵای دادوەری دیاریكردوون و لاینە سیاسییەكانیش دوو چاودێریان بۆ شوێنی جیاكردنەوەی دەنگەكان رەوانەكردووە و چاودێری پرۆسەكە دەكەن.
ئەحمەد رەمزی بەرپرسی فەرمانگەی هەڵبژاردەی بەرەی توركمانی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی " سۆمەریە نیوز" رایگەیاند  جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان زیاتر لە 500 سندوقی دەنگدان دەگرێتەوە و 186 سندوقیان ئەنجامەكانی رەوانەی بەغدا نەكراون.
بە گوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، تەنها دەنگی ئەو سندوقانە بەدەستی دەژمێردرێنەوە كە سكاڵایان لەسەر تۆماركراوە.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 1 کاتژمێر

پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق 2019 - 2025

null
پێش 3 کاتژمێر

ژمارەی موچەخۆران لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێم

null
پێش 14 کاتژمێر

قەیرانی کەشوهەوا مەترسی بۆ هەموو منداڵێکی سەر زەوی دروست دەکات