سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

مەسعود بارزانی: مام جەلال وتی هەڵەی 1964 دووبارە ناكەمەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 ئاب 2023

مەسعود بارزانی: مام جەلال وتی هەڵەی 1964 دووبارە ناكەمەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


 درەو:
 
مەسعود بارزانی لە بەرگی شەشەمی  كتێبی (بارزانی و بزوتنەوەی رزگاری خوازی كورد) سەبارەت بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ مام جەلال لەلاپەڕە (187 -193) نوسیویەتی:  كۆبوونەوەیەكی گرنگ و كراوە لەگەڵ مام جەلال.
دوای دژایەتیكردنی بابەتی سەرۆكایەتی هەرێم لەلایەن ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتییەوە دوای پەیامەكەم، رۆژی 28ی ئایاری 2005 مام جەلال بە تەنیا و بەبێ ئەندامانی سەركردایەتی حزبەكەی سەردانی سەڵاحەدینی كرد و لەسەر داوای خۆی كۆبوونەوەیەكی دوو قۆڵی و تایبەتمان كرد، لەم دانیشتنە تایبەتەماندا مام جەلال بە تەواوی و بە راشكاوانە قسەی دڵی بۆ گێرامەوە ناوەڕۆكی قسەكانی مام جەلال ئەمانە بوون:
•    هاتوم و ناگەڕێمەوە هەتا بەڵێنی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستانم پێ نەدەیت، سوێندی خوارد ئەگەر پۆستی سەرۆكی هەرێم وەرنەگرم ئەویش ناچێتە بەغداد.
•     دیار بوو زۆر دڵگران و غەمبار بوو بەدەست برادەرانییەوە، وتی ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی تووشی هستریا بوون.
•    وتی پێم وتوون هەرچی لەدەستانهات دژی من و هێرۆ و منداڵەكان و كەسوكارەكانم كردتان، هەرچی قسەی نەشیاوە كردووتانە، تەنانەت ئەوەی لەدەستان هاتووە لە دژی ئیبراهیم ئەحمەد لەناو گۆڕیشدا درێخیتان نەكردووە.
•    بە ئەندامانی سەركردایەتیمی یەكیتیم راگەیاندووە ساڵی 1964 هەڵەكم كرد و دووبارەی ناكەمەوە (....) پێیان وتم  بۆیە پشتگیریمان ناكەیت چونكە مەلا مستەفا بە سكرتێری پارتیت هەڵدەبژێرێت.
•    من لەگەڵ كۆنفرانسی ماوەت نەبووم بەڵام هەڵەكەم ئەوەبوو كە لەگەڵ زۆرینەی مەكتەبی سیاسی رۆیشتم.
•    بە ئەندامانی سەركردایەتیم وت ئێستاش لەهەموو بابەت و پرسەكاندا پشتگیریتان دەكەم و هاوڕام لەگەڵتان جگە لە دژایەتیكردنی پارتی و تێكدانی نێوان من و مەسعود بارزانی.
•    ئەوە وەهم و خەیاڵە دەڵێن پارتی یەكێتی قوت دەدات یان مەسعود بارزانی تۆڵەمان لێدەكاتەوە، ساڵی 1991 مەسعود بارزانی سەرۆكی بەرەی كوردستانی نەبوو، ئایا كەسی خوارد، تەنانەت زیاتر لایەنگری یەكێتی بوو تا پارتی.
•    ئێستاش ئیستیقالەو وازهێنانەكەم نوسیوەو دانەیەك لەلای كامەران قەرەداغیەو دانەیەكیش لای كۆسرەت رەسوڵًە، بەڵام دیارە تا ئێستا نیشانتان نەدراوە.
•    نەوشیروان مستەفا توشی شكست بووەو هەوڵ ئەدات بەناوی بەرگری لە یەكێتی هەموو شتەكان تێكبدات.
•    مام جەلال وتی ئەم ئەندامانەی سەركردایەتی بەتەواوی لەگەڵ مندان: كۆسرەت رەسوڵ، عومەر فەتاح، ئەرسەلان باییز ، عیماد ئەحمەد، عەدنان موفتی، جەلال جەوهەر ، د. فوئاد مەسعوم، د. بەرهەم و عادل موراد، تەنیا نەوشیروان مستەفا و حەمەتۆفیق بەتەواوی دژن، عوسمانی حاجی مەحمود راڕایە یەكلا نەبووەتەوە، مستەفا سەید قادر راڕابوو بەڵام دوێنێ سەردانی كردم و بەڵێنیدا هەرچی بڵێم رازی بێت.
•    نەوشیروان مستەفا ئێستا دەنگۆی ئەوە بڵاو دەكاتەوە گوایە ژمارەیەكی یەكجار زۆر جامانە سوورەكان دێنە ناو سلێمانی و داگیری دەكەن!
•    مام جەلال پێشنیازی كرد من سەرپەرشتی هەردوو ئیدارەكەی هەرێمی كوردستان بكەم.
•    وتی جگە لەوەی كوڕی مەلا مستەفای گەورەی بارزانییەكانی و سەلماندوشتە كە پیاوی رۆژانی تەنگانەیت.
•    وتیشی حەز ئەكەم رێو شوێن بگریتە بەر بۆ ئەوەی پێكەوە سەردانی مەزاری بارزانی نەمر بكەین.
•    مام جەلال وتی لە كەلاكوك سەركەوتنی گەورەمان بەدەستهێناوە، سەركەوتنەكەمان بووە هۆی لەبەریەكهەڵوەشانەوەی بەرەی توركمانی

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٠ ئازار ٢٠٢٦

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

موجتەبا خامنەیی كێیە؟