سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

كۆمپانیای (DNO): بەرهەمهێنانی نەوتمان لە كێڵگەی تاوكێ‌ دەستپێكردەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 ئاب 2023

كۆمپانیای (DNO):  بەرهەمهێنانی نەوتمان لە كێڵگەی تاوكێ‌ دەستپێكردەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:
كۆمپانیای (DNO)ی نەرویجی لە بەیاننامەیەكدا:
?كۆمپانیای (DNO)ی نەرویجی, ئەمڕۆ دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنانی لە گێڵگەی سەرەكی نەوتی تاوكێ‌  لە كوردستان راگەیاند, دوای داخستنی كە ماوەی چوار مانگ بەردەوام بوو, بەهۆی داخستنی هێڵی بۆرییەكانی نێوان عێراق_توركیا.
?مانگی رابردوو, پرۆسەی دەستپێكردنەوەی نەوت ئەنجامدرا بۆ تاقیكردنەوەو دڵنابوون لە سەلامەتی بیرە نەوتەكان و وەڵامی ئەو داواكارییە بەهێزەی دایەوە كە لەسەر نەوتی تاوكێ‌ هەیە.
?ناوەندی بەرهەمهێنان لە ئێستادا لە كێڵگەكە (40) هەزار بەرمیلی رۆژانەیە, كێڵگەی فیشخاپور كە نزیكە لێوەی و هەمان مۆڵەتی هەیە, تائێستا داخراوە.
?نیوەی بەرهەمی كێڵگەی تاوكێ‌, رادەستی حكومەتی هەرێم دەكرێت ئەوەی دەمێنێتەوە, لەلایەن (DNO) دەفرۆشرێت لە بری بەڵێندەرەكان(75% بۆ DNO) و (25% بۆ Genel Energy InternationalLimited) بۆ كۆمپانیا ناوخۆییەكان و گواستنەوەی نەوت لەرێی تانكەرەوە.
?نرخەكان دەگۆڕێن بە گوێرەی گرێبەستەكە, مامناوەندەكەی دەگاتە (50%) ئاستی پێش داخستن, بەڵام لە ئێستادا شایستەكان بە شێوەیەكی خێراو راستەوخۆ دەگاتە دەست (DNO).
?بیجان موسافر رەحمانی, سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای (DNO) رایگەیاندووە: سەرەڕای نەبوونی هیچ گڵۆپێك لە كۆتایی هێڵی بۆرییەكانی هەناردەكردن, بەڵام ئێمە بەردەوام تانكەری زیاترو زیاتر دەبینین, كە نەوت لە تاوكێ_وە دەگوازێتەوەو لەسەر بنەمای كاش و باركردن.
?بەهۆی نەبوونی كاتێكی دیاریكراو, بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت, لەڕێی هێڵی بۆرییەكانەوەو بەردەوامی دواخستنی شایستە داراییەكان, لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە, بۆ نەوتی فرۆشراوی پێشوو, كۆمپانیای (DNO) خەرجی وەبەرهێنانی نوێ‌ و ئاستی دامەزراندنی كەمكردووەتەوە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
٢٥ نیسان ٢٠٢٦

ئاماری هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان

null
٢٤ نیسان ٢٠٢٦

هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک