سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كێ دەچێتە شوێنی ئەندامە دەستلەكاركێشاوەكانی كۆمەڵ

بڵاوکراوەتەوە لە : 15 ئاب 2023

كێ دەچێتە شوێنی ئەندامە دەستلەكاركێشاوەكانی كۆمەڵ

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


 
درەو:
شوێنگرەوەی دوو ئەندامە دەستلەكاركێشاوەكەی كۆمەڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هەر لە لیستی كۆمەڵ دەبێت، چاوەڕوان دەكرێت دادگای فیدراڵی سەرەتای مانگی ئەیلول ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم هەڵبوەشێنێتەوە.
رۆژی 9/8/2023 ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی  دەستلەكاركێشانەوەی هەردوو ئەندامەكەی كۆمەڵی دادگەری پەسەند كرد (رەمەزان نامیق و میدیا شێخ ئەحمەد) دەستلەكاركێشانەوەی ئەو دوو ئەندامەی كۆمەڵی دادگەری وەك پابەند بوونێك بوو بە بڕیارەكەی عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری.
رۆژی (1ی ئایاری 2023) عەلی باپیر ئەمیری سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری داوای لە ئەندامانی حزبەكەی كرد لە پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاكان و ئیدارەی سلێمانی دەستلەكار بكشێنەوە لەبەر ئەوەی ئەو دەزگایانە ماوەی یاساییان بەسەرچووە.
بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) شوێنگرەوەی ئەو دوو ئەندامەی كۆمەڵ، هەر لە لیستی كۆمەڵ دەبێت و كاندیدەكانی تریان ئامادەن شوێنیان بگرنەوە، هاوشێوەی شوێنگرەوەی پەرلەمانتارانی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان.
 ئەگەر لەناو لیستی كۆمەڵ ساڵی 2014، هیچ ئەندامێك ئامادەنەبوو شوێنیان بگرێتەوە، ئەوكات دەبێت بگەڕێتەوە بۆ (باقی اقوی)، لەو حاڵەتەدا بەر لیستی گۆڕان و یەكێتی دەكەوێت.
بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست (درەو) كەوتووە، بەشێك لەوانەی ساڵی 2014 لە لیستی كۆمەڵ كاندید بوون بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئێستا وازیان لە كۆمەڵ هێناوەو ئامادەن شوێنی دوو ئەندامەكەی كۆمەڵ بگرنەوە، لەو حاڵەتەدا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە فەرمی داوا لە كۆمسیۆن دەكات، كە بەپێی پلەی دەنگەكانی كاندیدەكانی لیستی كۆمەڵ، دوو كاندید رەوانەی ئەنجومەنی پارێزگا بكات، هەر كاندیدێك ئامادەبوو ئەوا دەبێتە شوێنگرەوەی ئەو دوو ئەندامە.
ئەم هەنگاوە لە كاتێكدایە لە ئێستادا سكاڵایەكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەبەردەم دادگای فیدراڵیدایە سەبارەت بە نایاسایی بوونی درێژكردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كە لە ساڵی 2019دا لە پەرلەمانی كوردستان دەرچوو،  دادگای فیدراڵی بڕیاری كۆتایی لەسەر ئەو سكاڵایەی دواخستووە بۆ 3/9/2023 چاوەڕوان دەكرێت هاوشێوەی پەرلەمانی كوردستان بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی درێژكردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم بدات.  

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٠ ئازار ٢٠٢٦

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

موجتەبا خامنەیی كێیە؟