سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كورد لە كەركوك پەرتەوازەتر دەبێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 ئاب 2023

كورد لە كەركوك پەرتەوازەتر دەبێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:
(زەحمەتكێشان و بزوتنەوەی دیموكراتی بایكۆتیانكرد، یەكگرتوو كۆمەڵ هاوپەیمانیان كرد، یەكێتی و شیوعی پێكەوەن، پارتی و بزووتنەوەو حزبی ئیسلامی عێراقی پێكەوەن، نەوەی نوێ و سۆسیالیست بەجیا بە لیستی سەربەخۆ بەشدار دەبن، گۆڕان خۆی یەكلا نەكردووەتەوە) بەشدار دەبن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك.
ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هەریەك لە حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان بایكۆتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانیان لە كەركوك راگەیاند، ئێستا حزبە كوردییەكان لە كەركوك دابەش بوون بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەم شێوەیە:
-    یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمەڵی دادگەری كوردستان هاوپەیمانیان كردووە.
-    حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و بزووتنەوەی دیموكراتی كوردستان بایكۆتی هەڵبژاردن دەكەن.
-    یەكێتی نیشتمانی كوردستان و حزبی شیوعی بەیەكەوە بەشدار دەبن.
-    پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی ئیسلامی و پارتی گەلی توركمانی و حزبی ئیسلامی عێراقی پێكەوە بەشدار دەبن (تا ئێستا)
-    نەوەی نوێ بە جیا بەشداری هەڵبژاردن دەكات.
-    سۆسیالیست بە جیا بەشداری هەڵبژاردن دەكات.
-    بزوتنەوەی گۆڕان تا ئێستا خۆی یەكلا نەكردووەتەوە.
بۆ ۆهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق كە بڕیارە لە 18/12/2023 بەڕێوە بچێت، پارێزگای كەركوك (15) كورسی بۆ دیاریكراوە.
لە دوایین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا رێژەی دەنگی پێكهاتەكانی كەركوك بەم شێوەیەیە:
بەپێی دواین ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای كەركوك كە لە (10/10/2021) بەڕێوەچوو _ كە پارێزگاكە لە سێ بازنەی هەڵبژاردن پێكهاتبوو لە سەر ئاستی هەرسێ بازنەكەی هەڵبژاردن (409 هەزار و 494) دەنگی ڕاستەقینە بەدەستهاتووە، بەجۆرێك؛
•    پێكهاتەی كورد زۆرینەی دەنگەكانی پارێزگاكەی بردووەتەوە بە (160 هەزار و 370) دەنگ.
•    پێكهاتەی عەرەب بە پلەی دووەم دێت بە (120 هەزار و 672) دەنگ.
•    پێكهاتەی تروكمان پلەی سێیەمی هەیە بە (45 هەزار و 773) دەنگی
•    سەربەخۆكانیش (82 هەزار و 679) دەنگیان بەدەستهێناوە.

   

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 33 خولەک

لە دیکۆرکەوتنی دیکۆرەکان 

null
پێش 44 خولەک

ڕۆژێک دێت تورک دان بە تاونی جینۆسایدی ئەرمەندا بنێت؟

null
٢٥ نیسان ٢٠٢٦

ئاماری هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان