سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

یەكگرتوو و بزوتنەوە بە لیستی بەرەی ئیسڵاح دەچنە هەڵبژاردنەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 25 حوزەیران 2018

یەكگرتوو و بزوتنەوە بە لیستی بەرەی ئیسڵاح دەچنە هەڵبژاردنەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):

لە راگەیەنراوێكی هاوبەشدا راگەیە‌نراوی هاوبەشی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و بزوتنەوەی ئیسلامی پێكهێنانی لیستی (بەرەی ئیسڵاح)یان راگەیەند بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان.
راگەیەنراوەكەی یەكگرتوو و بزووتنەوە دوای ئەوە هات ئەمڕۆ هەردوولا لە كۆبونەوەیەكی هاوبەشدا ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی بۆهەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان بەلیستێكی هاوبەش بەشداری بكەن و هەر ئەمڕۆش هاوپەیمانیيەكە لە كۆمسێۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی كوردستان تۆماركرا.


دەقی راگەیەنراوەكە 
راگەیە‌نراوی هاوبەشی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و بزوتنەوەی ئیسلامی 
ئەمڕۆ دووشەممە 25/6/2018 یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و بزوتنەوەی ئیسلامی لەكوردسان لە كۆبونەوەیەكی هاوبەشدا هەردوولا ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی بۆهەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان بەلیستێكی هاوبەش لەژێر ناوی (بەرەو ئیصلاح) بەشداری دەكەن و هەر ئەمڕۆش هاوپەیمانیەتەكە لەكۆمسێۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی كوردستان تۆماركرد.
هیوادارین هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان بەپاك و بێگەردی دوور لە گزیكاری و توندوتیژی بەرێوە بچێت و وێستگەیەك بێت بۆ ڕاستكردنەوەی رێرەوی پڕۆسەی سیاسی هەرێم و چەسپاندنی دادپەروەری و ئاشتی و سەقامگیری سیاسی و نەهێشتنی ستەم و گەندەڵی لە هەرێمی كوردستاندا و سەرەنجام دەربازكردنی هەرێم لەم قەیران و تەنگژانەی كەپێوەی گرفتارە .

بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 5 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 8 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
پێش 23 کاتژمێر

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت