سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دادگای فیدراڵی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 30 ئایار 2023

دادگای فیدراڵی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

دادگای فیدراڵی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستانی بە نادەستوری ناوبرد
-    هەموو یاسایەك كە لە دوای 6/11/2022 ەوە دەرچووە هەڵدەوەشێتەوە
-    دەستلەكاركێشانەوەو سوێندخواردنی  پەرلەمانتاران هەڵدەوەشێتەوە
-    كۆبوونەوەی كاراكردنەوەی كۆمسیۆنیش هەڵدەوەشێتەوە
د. یوسف محەمەد سادق سەرۆكی پێشوی پەرلەمانی كوردستان یەكێك لە سكاڵاكارانی كەیسی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان لە دادگای فیدراڵی بۆ (درەو): 

دادگای فیدراڵی یاسای درێژكردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستانی هەڵوەشاندەوە، واتا لە رۆژی 6/11/2022 ەوە پەرلەمانی كوردستان شەرعیەتی نەماوە.
واتا لە رۆژی 6/11/2022 ەوە هەر یاسا و رێوشوێنێك لە پەرلەمانی كوردستان گیرابێتە بەر هەڵدەوەشێتەوە، بە دەستلەكاركێشانەوەو سوێندخواردنی پەرلەمانتاران و دەركردنی یاساكان و تا دەگاتە كۆبوونەوەكەی 22ی مانگ و بابەتی كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان.
دوای ماندووبونێكی زۆر جێگەی خۆشحاڵیمانە دادگای فیدراڵی ئەو بڕیارەی دەركرد، هیوادارین ئەمە ببێتە هۆی ئەوەی جارێكی تر درێژكردنەوەی پەرلەمان لە هەرێمی كوردستان كۆتایی بێت، هیوادارین لەمەودوا هەڵبژاردن بە خاوێن لە كوردستان بەرێوە بچێت.
 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٠ ئازار ٢٠٢٦

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

موجتەبا خامنەیی كێیە؟