سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دوو ئەندامە نوێیەكەی كۆمسیۆن سوێندی یاسایی دەخۆن

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 ئایار 2023

دوو ئەندامە نوێیەكەی كۆمسیۆن سوێندی یاسایی دەخۆن

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 درەو:
بڕیارە سبەینێ دوو ئەندامە نوێیەكەی كۆمسیۆن لەبەردەم ئەنجومەنی دادوەری سوێندی یاسایی بخۆن.
لە دانیشتنی رۆژی 22/5/2023 دوای درووستبوونی پشێوی و شەڕی نێوان فراكسیۆنی یەكێتی و پارتی لە پەرلەمان، هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان نوسراوی ئاراستەی كۆمسیۆن و ئەنجومەنی دادوەری كردووەو بڕیاری كاراكردنەوەی كۆمسیۆن و دانانی دوو ئەندامی نوێی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی پێڕاگەیاندوون، هەرچەندە رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بڕیارەكە بە نایاسایی و ناپەیڕەوی لە قەڵەم داوە بەڵام بڕیارەكەی جێگری سەرۆكی پەرلەمان لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاوەكرایەوە.
سبەینێ شوێنگرەوەی دوو ئەندامی كۆمسیۆن سوێندی یاسایی دەخۆن لەبەردەم ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان:
•    عەلی ساڵح بەندی لە شوێنی (جوتیار عادل) كە ئێستا وتەبێژی حكومەتی هەرێمە دەبێتە ئەندامی كۆمسیۆن و سوێندی یاسایی دەخوات لەسەر پشكی پارتی.
•    كامەران نەشئەت بەكر لە شوێنی (سەیاح عەبدوڵا قاسم) ساڵی 2020 بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا، لەسەر پشكی پێكهاتەی توركمانە‌و لەلایەن پارتییەوە دانراوە.
ئەگەر ئەو دوو ئەندامەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی سوێندی یاسایی بخۆن پێكهاتەی كۆمسیۆن بەم شێوەیەی لێدێت: 
•    هەندرێن محەمەد- سەرۆكی كۆمسیۆن، سەربە پارتی دیموكراتی كوردستانە
•    رێزان حەمەڕەشید- سەرۆكی فەرمانگەی كارگێڕی هەڵبژاردن، سەربە بزوتنەوەی گۆڕانە
•    سلێمان مستەفا- جێگری سەرۆكی كۆمسیۆن، سەربە یەكێتی نیشتمانی كوردستانە
•    شیروان زرار- كۆمسیارو  وتەبێژی كۆمسیۆن، سەربە كۆمەڵی ئیسلامییە
•    ئیسماعیل حەمەعەلی- كۆمسیار، سەربە یەكگرتووی ئیسلامییە
•    عەبدولسەمەد خدر- كۆمسیار، سەربە بزوتنەوەی گۆڕانە
•    جوتیار عادل- كۆمسیار، سەربە پارتییە (ئێستا وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمە‌و ئەگەر دانیشتنی دوێنێی پەرلەمان بە دروست ئەژماربكرێت ئەوا عەلی ساڵح مەحمود لە شوێنەكەی دانراوە)
•    نەهرۆ سەلیم حەننا- كۆمسیار، پشكی پێكهاتەكانە‌و سەربە یەكێتییە
•    سەیاح عەبدوڵا قاسم- كۆمسیار، لەسەر پشكی پێكهاتەی توركمانە‌و لەلایەن پارتییەوە دانراوە (ئەم پیاوە ساڵی 2020 بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا، ئەگەر دانیشتنەكەی دوێنێی پەرلەمان بە دروست ئەژماربكرێت ئەوا كامەران نەشئەت بەكر لە شوێنەكەی دانراوە)
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٠ ئازار ٢٠٢٦

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

موجتەبا خامنەیی كێیە؟