سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

 گفتوگۆ لە ئارادایە بۆ گەڕانەوەی تیمی یەكێتی

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 ئایار 2023

 گفتوگۆ لە ئارادایە بۆ گەڕانەوەی تیمی یەكێتی

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 
درەو:
لەدوای سەردانەكەی بار بارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ هەرێمی كوردستان، گفتوگۆ لە نێوان تیمی وزاری یەكێتی و پارتی هەیەو هەوڵێك هەیە بۆ گەڕانەوەی تیمی یەكێتی بۆ كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران، ئەگەر سەر بگرێت چوارشەمە تیمی وزاری یەكێتی بەشداری كۆوبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەكەن.
سەرچاوەیەك لە تیمی یەكێتی بە (درەو)ی راگەیاند: لەدوای سەردانەكەی یاریدەردەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و داواكردنی بۆ رێككەوتن و گەڕانەوەی تیمی یەكێتی بۆ كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران، تیمی یەكێتی و پارتی گفتوگۆیان دەستپێكردووە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر گفتوگۆكان ئەرێنی بن، چوارشەممە تیمی یەكێتی یاخود یەكێك لە ئەندامانی تیمی یەكێتی (د. دارا رەشید) بە راپۆرتێكی یەكێتیەوە دەچێتە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و لەوێدا گفتوگۆی كێشەكان دەكرێت، چونكە تا ئێستا مەسرور بارزانی سورە لەسەر ئەوەی دەبێت كێشەكان لە ئەنجومەنی وەزیران یەكلابكرێنەوەو گفتوگۆیان لەسەر بكرێت.
لە ئێستادا كێشەكانی نێوان پارتی و یەكێتی خۆی دەبینێتەوە لە پرسی دارایی و كورتهێنانی سلێمانی كە یەكێتی راپۆرتێكی لەبارەوە پێشكەشكردووە، بڕینی بودجەی دژەتیرۆری یەكێتی، پرسی كوژرانی هاوكار جاف. 
هەفتەی رابردوو هەوڵێك هەبوو بۆ ئەوەی (د. دارا رەشید) وەزیری پلانادانراپۆرتی یەكێتی بەرێتە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و لەوێدا گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت، بەڵام بەهۆی هەڵمەتی ئیعلامی نێویانیان ئەو هەوڵە شكستی هێنا.  
ماوەی زیاتر لە (6) مانگە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران بایكۆتی ئەنجومەنی وەزیرانی كردووەو نزیكەی چوار منگیشە تیمی وزاری یەكێتی بایكۆتی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیرانیان كردووە. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٠ ئازار ٢٠٢٦

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

موجتەبا خامنەیی كێیە؟