سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

یەكێتیی لە دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆمار دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 2 ئایار 2023

یەكێتیی لە دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆمار دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو):
یەكێتیی ژمارەیەك سكاڵای لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی كوردستان لەسەر پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكەكەی لە دادگای فیدراڵی تۆماركرد، رەنگە سكاڵاكانی یەكێتیی راگەیاندنی بڕیاری كۆتایی دادگای فیدراڵی لەبارەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان لە سبەینێوە بۆ كاتێكی تر دوابخات.   
یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سێ سكاڵای لەسەر یاسای هەڵبژاردنەكان لە هەرێمی كوردستان تۆمار كرد. 
بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو)، سكاڵاكانی یەكێتی تایبەتن بە: 
•    یەك بازنەیی هەڵبژاردن لەناو یاسای هەڵبژاردنەكانی كوردستاندا. 
•    سیستەمی تۆماری پەڕاوی
•    جیاوازی ئاماری دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان لە تۆمارەكانی عێراق‌و هەرێمدا
(درەو) زانیویەتی، ئەوانەی بەناوی یەكێتییەوە سكاڵاكانیان لە دادگای فیدراڵی تۆماركردووە، یەكێكیان (زیاد جەبار) سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتییە لە پەرلەمانی كوردستان‌و ئەوانی تر نوێنەرانی یاسایی یەكێتین. 
تۆماركردنی ئەم سكاڵایانە لەلایەن یەكێتییەوە لەكاتێكدایە بڕیارە سبەینێ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری خۆی لەبارەی ئەو سكاڵایانە رابگەیەنێت كە لەبارەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان تۆماركراون. 
بەهۆی سكاڵاكانی یەكێتیی و سكاڵایەكی ترەوە كە سۆران عومەر پەرلەمانتاری كۆمەڵ لەبارەی پێكهاتەكانەوە تۆماری كردووە، پێشبینی دەكرێت دادگای فیدراڵی سبەینێ راگەیاندنی حوكمی خۆی لەبارەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بۆ كاتێكی تر دوابخات تا ئەوكاتەی ئەنجامی سكاڵاكانی یەكێتیی لەبارەی یاسای هەڵبژاردن یەكلادەبێتەوە. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٠ ئازار ٢٠٢٦

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

موجتەبا خامنەیی كێیە؟