سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

بودجەی حزبەكان لە شاخەوە بۆ شار

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 نیسان 2023

بودجەی حزبەكان لە شاخەوە بۆ شار

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
"من و مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهادین و مامۆستا عەلی باپیر و كاك قادر عەزیز بڕی ملیۆنێك دۆلارمان لە قاسم سولەیمانی وەرگرت، بۆ پاڵپشتی هەڵبژاردن" ئەمە قسەی محەمەد حاجی مەحمودە لە دۆكیۆمێنتەریەكی تایبەتی (درەو)دا.
محەمەد حاجی مەحمود باس لە دەستكەوتنی داهات و بودجەی حزبەكان دەكات لە شاخەوە بۆ شارو تا ئێستا.
محەمەد حاجی مەحمود دەڵێت:
-    سەرەتا هاوكارییەكانمان لە سوریاوە وەردەگرت، لەلایەن چەپەكانی فەلەستینیشەوە هاوكاری دەكراین، چەكوتەقەمەنی لە فەلەستینەوە بەرێگای سوریاوە بۆمان دەهات.
-    لەدوای ساڵی 1980 ەوە حزبەكان سەردانی قەزافیان كردووە لەوە بەدواوە قەزافی هاوكاری حزبەكانی كوردستانی دەكرد لەو كاتەدا (3-4) ملیۆن دۆلاری پێداین .
-    لەناوچە سەختەكانی ناو كوردستان گومرگمان هەبوو هەموو حزبەكان گومرگی خۆیان هەبوو.
-    لەدوای پرۆسەی ئەنفالەوە ئێران مانگانەی بە یەكێتی و حزبی سۆسیالیست بڕیەوە و پێشتریش مانگانەی بە پارتی ئەدا.
-    دوای راپەڕین گومرگمان دانا حزبەكان لە نێوان خۆیاندا دابەشیان دەكر بەم شێوەیە:
30% بۆ پارتی
30% بۆ یەكێتی
15% بۆ سۆسیالیست
8% بۆ حزبی شیوعی
6% بۆ پاسۆك
4% بۆ حزبی زەحمەتكێشان 
-    دواتر حزبەكان پارەیان لە حكومەت وەردەگرت تا مانگی 12ی 2014 

-    ساڵی 2009 ( یەكگرتوو، كۆمەڵ،سۆسیالیست و زەحمەتكێشان)  سەردانی ئێرانمانكرد بۆ هاوكاری
"من و مامۆستا سەڵاحەدین و مامۆستا عەلی باپیر و كاك قادر عەزیز" چوینە ئێران و قاسم سولەیمانیمان بینی داوای هاوكاریمان لێی كرد بڕی (ملیۆنێك) دۆلارمان لێوەرگرت بۆ پاڵپشتی هەڵبژاردن، ئەو كات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لیستیكمان هەبوو بەناوی (لیستی خزمەتگوزاری و چاكسازی)

 


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 16 کاتژمێر

لە دیکۆرکەوتنی دیکۆرەکان 

null
پێش 16 کاتژمێر

ڕۆژێک دێت تورک دان بە تاونی جینۆسایدی ئەرمەندا بنێت؟

null
٢٥ نیسان ٢٠٢٦

ئاماری هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان