سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سەرتاشیین بۆ شكاندنی شكۆی مرۆڤ

بڵاوکراوەتەوە لە : 15 نیسان 2023

سەرتاشیین بۆ شكاندنی شكۆی مرۆڤ

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 درەو:
سەرتاشین لە ئێستادا وەك هەوڵێك بۆ شكاندنی شكۆ و كەسێتی مرۆڤ لە كەیسە كۆمەڵایەتی و سیاسیەكاندا لەلایەن گروپی چەكداری و ئەمنیەوە دەكرێت. 
لە هەرێمی كوردستاندا چەندین كەیسی سەرتاشین و برۆ تاشین هەیە كە ئامانج لێی بۆ شكاندنی شكۆ و كەسێتی مرۆڤەكان دەكرێت. 
ئەمشەو لە شاری هەولێر پارێزەر (محەمەد یابە سۆفی) پارێزەری راوێژكار لەلایەن چەند كەسێكەوە دەڕفێندرێت و ئەشكەنجەیەكی زۆر دەدرێت و سەری دەتاشرێت، لەبەرامبەر ئەوەی پارێزەری بۆ ژنێك كردووە كە لەگەڵ پیاوەكەی كەیسی توندوتیژین هەبووە.  
ئەو پارێزەرە دەڵێت: سەرەرای ئەشكەنجەی زۆر بۆشكاندنی كەسێتیم سەریشیان تاشیم. 

لە مانگی ئازاری رابردوو (دانی سویدی) هونەرمەندی میللی لە شاری هەولێر لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی لەلایەن هاوڕێیەكی خۆیەوە بۆ سكایەتی سەری دەتاشرێت  و ڤیدیۆی دەگرێت، دانی دەڵێت" دوای رووداوەكە توشی حاڵەتێكی دەروونی تێكشكاو بووم و چیتر ناتوانم لە هەولێر بژین چونكە شكێندراوم" 
بكەرانی ئەو كەیسە دەستگیركراون.

ساڵی 2016 لە هەولێر لەسەر ئەوەی رای جیاوازی دەربڕیوە هێزە ئەمنیەكان (هێمن بنەسڵاوە) دەستگیردەكەن و سەری دەتاشن و لە سنوری دەسەڵاتدارێتی پارتیەوە ئاودیوی سنوری دەسەڵاتدارێتی یەكێتی لە سلێمانی كرا، تا ئێستا بكەرانی دەستگیر نەكراون.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٠ ئازار ٢٠٢٦

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

موجتەبا خامنەیی كێیە؟