سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

182 دۆنم زەوی پەروەردە دەكرێت بە پرۆژەی نیشتەجێبوون

بڵاوکراوەتەوە لە : 14 نیسان 2023

182 دۆنم زەوی پەروەردە دەكرێت بە پرۆژەی نیشتەجێبوون

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو): 
هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی زەوییەكانی ئامادەیی كشتوكاڵی بەكرەجۆ لە سلێمانی، كە زیاتر لە (182)  دۆنمە بكرێت بە پرۆژەی نیشتەجێبوون، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دژی ئەم هەنگاوەیە. 
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەست (درەو) كەوتوون، هەوڵێك هەیە زەوییەكانی ئامادەیی كشتوكاڵی بەكرەجۆ وەربگیرێت بۆ دروستكردنی پرۆژەی نیشتەجێبوون. 
رووبەری ئەم زەوییانە بە تێكڕا زیاتر لە (182) دۆنمە، لە بنەڕەتەوە ئەم زەوییانە تەرخانكراون بۆ (ئامادەیی كشتوكاڵی بەكرەجۆ)‌و (پەیمانگای تەكنیكی كشتوكاڵی سلێمانی)‌و (ئامادەیی پیشەسازی بەكرەجۆ). 
بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، سەرەتای زیادەڕۆیكردن بۆسەر زەوییەكانی ئامادەیی كشتوكاڵی بەكرەجۆ بۆ ساڵی (2000) دەگەڕێتەوە، ساڵی 2007 پەروەردەی سلێمانی بە نوسراوی فەرمی داوای گێڕانەوەی ئەم زەوییانەی كردووە كە شەتڵگە‌و شوێنی وانەی پراكتیكی بوون. 
بەشێك لەم زەوییانە پێشتر بە نایاسایی دابەشكراون‌و لە ساڵی 2011دا نوسراو كراوە بۆ گەڕاندنەوەیان، هەر لە 2011دا پەروەردەی سلێمانی نوسراوی بۆ شارەوانی كردووە بۆ دروستكردنی پرۆژەی كۆمەڵگەی پیشەیی، شارەوانی سلێمانی ئەم زەوییانەی بەكرەجۆی بۆ دروستكردنی پرۆژەكە دیاریكردووە. 
ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو، شارەوانی سلێمانی هۆبەی ماستەرپلانی راسپاردووە بۆ ئەوەی سنوری زەوییەكانی ئامادەیی كشتوكاڵی بەكرەجۆ بچەسێنن، نوێنەری پەروەردە‌و شارەوانی‌و كشتوكاڵ سەردانی (موقع)ی زەوییەكەیان كردووە، بەڵام دواتر شارەوانی ئەنجامی روپێوی‌و نەخشەی زەوییەكانی بۆ پەروەردەی سلێمانی نەناردوەتەوە، بەوهۆیەوە چارەنوسی زەوییەكان بە نادیاری ماوەتەوە.  

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٠ ئازار ٢٠٢٦

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

موجتەبا خامنەیی كێیە؟