سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كێشە بۆ موچەخۆرانی سلێمانی دروستدەبێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 نیسان 2023

كێشە بۆ موچەخۆرانی سلێمانی دروستدەبێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 
(درەو):
كێشە بۆ موچەی ئەم مانگەی موچەخۆرانی سلێمانی دروستدەبێت، تائێستا تەنیا بڕی (170) ملیار دینار بۆ سلێمانی نێردراوە، لەكاتێكدا خەرجی مانگانەی موچە لە سلێمانی پێویستی بە (365) ملیار دینار هەیە، داهاتی ناوخۆش بەپێی سایتی شەفافیەت تائێستا (23) ملیار دینارە.
حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە پێش جەژنی رەمەزان موچەی مانگی ئازاری تەواوی وەزارەتەكان دابەشبكات، بەڵام تائێستا دوو وەجبە پارەی بۆ بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی ناردووە، هەفتەی رابردوو بڕی (100) ملیار دینارو ئەمڕۆش بڕی (70) ملیار دینار، واتە بە تێكڕا تائێستا حكومەت بڕی (170 ملیار) دیناری بۆ موچەی سلێمانی ناردووە. 
حكومەتی هەرێم داوایكردووە لە سنوری سلێمانی (90) ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ بۆ بۆ مانگی ئازار تەرخانبكرێت، (75) ملیار دیناری بۆ موچەو (15) ملیار دیناریش بنێرێت بۆ هەولێر بۆ خەرجی سیادی، بەڵام بەپێی سایتی (شەفافیەت) تائێستا (23) ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ لە سلێمانی كۆكراوەتەوە، ئەمە بەواتای ئەوە دێت لەداهاتی ناوخۆی سلێمانیدا نزیكەی (70) ملیار دینار كورتهێنان دەبێت. 
چاوەڕوان ناكرێت تا پێش جەژن رەمەزان، داهاتی ناوخۆ بگاتە ئەو رێژەیەی كە دیاریكراوە، بۆیە ئەگەر حكومەت كێشەی كورتهێنانەكە چارەسەر نەكات، ئەم مانگەش كێشە بۆ موچەی موچەخۆران سلێمانی دروستدەبێت.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٠ ئازار ٢٠٢٦

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

موجتەبا خامنەیی كێیە؟