هەواڵ
فۆرن پۆڵەسی: هەرێمی كوردستان لە لێواری داڕوخاندایە
بڵاوکراوەتەوە لە : 23 ئازار 2023
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
هەواڵ
بڵاوکراوەتەوە لە : 23 ئازار 2023
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
- ئەو ناوچەیەی ڕۆژێك لەڕۆژان وادەردەكەوت خالێكی ڕووناكی بێت ئەمرۆِ لەتاریكیەكی قوڵدایە
- هۆكاری شكستی دیموكراسی و ئابوری لەكوردستان ئەو سەركردانەن كە لەخەمی خۆیاندان
- پێویستە خۆرئاوا لێپرسینەوە لەبەرپرسانی كورد بكات لەسەر گەندەڵی و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ
درەو:
پێگەی فۆرن پۆڵەسی ئەمریكی:
?چەمچەماڵ شارێكی هەژارنشین و بە سروشت توندن, دەكەوێتە نێوان ڕێگای كەركوك و سلێمانی, ئەم شارە هەندێك جار بە (تەكساس)یش ناودەبرێت, لەتەنیشت یەدەگێكی گەورەی غازی سروشتیە, بەڵاَم دانیشتوانەكەی بەزەحمەت سود لەو سامانە دەبینین كە لەژێر زەوییەكەیدایە, بێكاری بەربڵاوە بەتایبەت لەنێو گەنجەكانیدا.
?كوردستان وەك نیمچە دورگەیەكی دیموكراسی و گەشەسەندنی ئابوری لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست ناودەبرا, بەڵام وادەدردەكەوێت ئەمڕۆ لە تاریكایەكی قوڵدابێت.
?دامەزراوە سیاسییەكان دابەشبون, بەهۆی ململانێی ئەو سەركردانەی هاوڵاتیانیان بێبەشكردووە لەئازادی رادەربڕین.
? جیاوازی چینایەتی و نەبونی دەرفەتی كاركردن, بووەتە هۆی سەرهەڵدانی دروستبونی شەپۆلی كۆچكردن و گەڕان بەدوای ژیانێكی باشتردا.
?ژیانی ڕۆژانەی زۆرینەی كوردەكانی عێراق بەتایبەت لەشارێكی بچوكی وەك چەمچەماڵ, زۆر جیاوازە لەژیانی ئەو دەستەبژێرە سیاسیەی كە لەپرۆژە نیشتەجێبونە ناوازەكانی هەولێرو سلێمانیدا دەژین.
?زۆربەی كات ئەم جیاكارییە لەلایەن دیپلۆماتكارەكانی خۆرئاواوە گوێی پێنادرێت, كە بەشێوەیەكی ڕێكخراو لەگەڵ بەرپرسە حزبیەكان و خاوەنكارو گەنجە خوێندەوارەكان كۆدەبنەوە.
?ئەگەر جەنگی عێراق و لێكەوتەكانی شتێكی فێركردبێتین, دەبوو پەیوەندییەكانی خۆرئاوا لەگەڵ ناوچەكە لەسەربنەمای بەرژوەندی گەلەكەی بوایە, نەك بەرژەوەندی سەركردە سیاسیەكانی.
?لەكاتێكدا كوردستانی عێراق ڕوبەڕوی قەیرانی شەرعیەت بووەتەوە, پێویستە لەسەر خۆرئاوا هەژمون و دەسەڵاتی خۆی بەكاربهێنێت بۆ لێپرسینەوە لەسەركردەكانی كوردی عێراق, لەسەر گەندەڵی و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ, لەبری پشتیوانیكردنیان لەڕووی سەربازی و سیاسیەوە.
?پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئازادی ڕادەبڕینیان لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتیان كۆتوبەندكردووە, لەڕێی هێزەوە ڕێگری لەسەرهەڵدانی ناڕەزایی دەگرن, ڕۆژنامەنوسان بەشێوەیەكی ڕێكخراو ڕوبەڕوی دەستگیركردن دەبنەوە.
?شكستی دیموكراسی و كێشەی ئابوری لەكوردستان, هۆكارەكەی ئەو سەركردایەتیە سیاسیەیە كە لە خەمی بەرژوەندی خۆیدایەو و لەلایەن سەركردەكانی خۆرئاواوە پشتیوانی دەكرێت, كە بەدەگمەن لەسەر پێشێلكاری و خراپی ئیدارەدانیان بەئاشكرا سەرزەنشیان دەكەن.