سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

  داهات و خەرجی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە ساڵی 2022

بڵاوکراوەتەوە لە : 9 ئازار 2023

  داهات و خەرجی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە ساڵی 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

شیكاری:درەو

وەزارەتی دارایی عێراق دواین ڕاپۆرتی خۆی لە بارەی داهات و خەرجی ساڵی (2022)ی بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکانی؛
? لە ساڵی (2022)، کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، زیاتر بووە لە (161 ترلیۆن 697 ملیار) دینار، کە (95.2%)ی داهاتی نەوت و(4.8%)ی داهاتی نانەوتی بووە.
? لەو داهاتەی بەدەستهاتووە زیاتر لە (104 ترلیۆن و 941 ملیار) دیناری بە ڕێژەی (88.4%)ی چووە بۆ خەرجی بەگەڕخستن. تەنها (12.018 ترلیۆن) دیناری بە ڕێژەی (11.6%) لە بواری وەبەرهێناندا بەخەرج دراوە.
? هەر بەپێی ئامارەکان دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی، بەڕێژەی (26.1%) و زیاتر لە (44.737 ترلیۆن) دینار داهات لە خەرجی زیاتر بووە و سەرڕێژی کردووە.
? خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق زیاتر بووە لە (8.167 ترلیۆن) دینار و بە جۆرێک؛ ئەنجومەنی وەزیران (7.5 ترلیۆن) دینارو ئەنجومەنی نوێنەران نزیکەی (544 ملیار) دینار و سەرۆکایەتی کۆمار نزیکەی لە (52.5 ملیار) دینار، خەرجیان هەبووە.


یەکەم: داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە ساڵی 2022
پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە ساڵی (2022) بڵاوی کردوونەتەوە، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (161 ترلیۆن و 697 ملیار و 436 ملیۆن و 746 هەزار و 339) دینار، بەجۆرێک بڕی (154 ترلیۆن و 38 ملیار و 643 ملیۆن و 122 هەزار و 54) دیناری بەڕێژەی (95.2%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بڕی (7 ترلیۆن و 658 ملیار و 787 ملیۆن و 624 هەزار و 285) دینار، بەڕێژەی (4.8%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە. سەبارەت بە وردەکاری تەواوی مانگەکانی ساڵی (2022) بڕوانە (خشتەی ژمارە (1)).
خشتەی ژمارە (1)

دووەم: خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی وەزارەتی دارایی عێراق لە ساڵی 2022
هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، بۆ ساڵی (2022)، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (116 ترلیۆن و 959 ملیار و 581 ملیۆن و 692 هەزار و 22) دینار، بەجۆرێک بڕی (104 ترلیۆن و 941 ملیار و 90 ملیۆن و 861 هەزار و 952) دیناری بەڕێژەی (88.4%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (12 ترلیۆن و 18 ملیار و 490 ملیۆن و 830 هەزار و 70) دیناری بەڕێژەی (11.6%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی ساڵەکە بڕوانە (خشتەی ژمارە (2)).
خشتەی ژمارە (2)

سێیەم: بوارەکانی خەرجی وەبەرهێنان لە وەزارەتی دارایی عێراق لە ساڵی 2022
خەرجییە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە بواری خەرجی وەبەرهێنان لە ساڵی (2022)، کەرتەکانی (کشتووکاڵ، پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، بیناسازی و پەروەردەو فێرکردن)ی گرتووەتەوەو بە سەرجەمیان بڕی (12 ترلیۆن و 18 ملیار و 490 ملیۆن و 830 هەزار و 70) دیناری بەڕێژەی (11.6%)ی خەرجییە گشتییەکانی بۆ تەرخان کراوە، بە جۆرێک؛
1.    کەرتی کشتوکاڵ بڕی (370 ملیار و 917 ملیۆن و 620 هەزار و 729) دیناری بۆ خەرج کراوە.
2.    کەرتی پیشەسازی بڕی (2 ترلیۆن و 412 ملیار و 267 ملیۆن و 136 هەزار و 239) دیناری بۆ خەرج کراوە.
3.    کەرتی گواستنەوە گەیاندن بڕی (3 ترلیۆن و 231 ملیار و 561 ملیۆن و 767 هەزار و 247) دیناری بۆ خەرج کراوە.
4.    کەرتی بیناسازی بڕی (5 ترلیۆن و 265 ملیار و 704 ملیۆن و 223 هەزار و 39) دیناری بۆ خەرج کراوە.
5.    کەرتی پەروەردەو فێرکردن بڕی (738 ملیار و 40 ملیۆن و 82 هەزار و 816) دیناری بۆ خەرج کراوە.
بۆ وردەکاری خەرجییەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لە ساڵی (2022) بڕوانە (خشتەی ژمارە (3)).
خشتەی ژمارە (3)


چوارەم: بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی عێراق لە ساڵی 2022
لە ساڵی (2022)دا، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (116 ترلیۆن و 959 ملیار و 581 ملیۆن و 692 هەزار و 22) دینار.
لە کاتێکدا کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (161 ترلیۆن و 697 ملیار و 436 ملیۆن و 746 هەزار و 338) دینار.
واتە بڕی (44 ترلیۆن و 737 ملیار و 855 ملیۆن و 54 هەزار و 316) دیناری بەڕێژەی (26.1%) لە داهاتی گشتی ماوەتەوە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی ساڵی (2022) بڕوانە (خشتەی ژمارە (4)).
خشتەی ژمارە (4)

پێنجەم: خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە ساڵی 2022
لە ساڵی (2022)دا، کۆی خەرجییەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران)، بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (8 ترلیۆن و 167 ملیار و 551 ملیۆن و 448 هەزار و 33) دینار. بە جۆرێک؛
1.    ئەنجومەنی نوێنەران بڕی (543 ملیار و 805 ملیۆن و 920 هەزار و 69) دیناری خەرجکردووە، لەو بڕەش تەنها (ملیۆنێک و 252 هەزار و 500) دیناری لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە. 
2.    سەرۆکایەتی کۆمار بڕی (52 ملیار و 480 ملیۆن و 215 هەزار و 512) دیناری خەرجکردووە، سەرجەم خەرجییەکانی لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن بووە.
3.    ئەنجومەنی وەزیران بڕی (7 ترلیۆن و 571 ملیار و 265 ملیۆن و 312 هەزار و 452) دیناری خەرجکردووە، بڕی (6 ترلیۆن و 268 ملیار و 68 ملیۆن و 80 هەزار و 413) دیناری بە ڕێژەی (83%) لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (ترلیۆنێک و 303 ملیار و 197 ملیۆن و 232 هەزار و 39) دیناری بە ڕێژەی (17%) بۆ وەبەرهێنان بەخەرج دراوە. 
بۆ وردەکاری خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە لە ساڵی (2022) بڕوانە (خشتەی ژمارە (5)).
خشتەی ژمارە (5)


سەرچاوەکان
ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق
-    حساب الدولە لغایە کانون الپانی 2022 للموازنە الاتحادیە
-    حساب الدولە لغایە شباگ 2022 للموازنە الاتحادیە
-    حساب الدولە لغایە اژار 2022 للموازنە الاتحادیە
-    حساب الدولە لغایە نیسان 2022 للموازنە الاتحادیە
-    حساب الدولە لغایە مایس 2022 للموازنە الاتحادیە
-    حساب الدولە لغایە حزیران 2022 للموازنە الاتحادیە
-    حساب الدولە لغایە تموز 2022 للموازنە الاتحادیە
-    حساب الدولە لغایە ‌‌ێ‌ب 2022 للموازنە الاتحادیە
-    حساب الدولە لغایە ایلول 2022 للموازنە الاتحادیە
-    حساب الدولە لغایە تشرین الاول 2022 للموازنە الاتحادیە
-    حساب الدولە لغایە تشرین الپانی 2022 للموازنە الاتحادیە
-    حساب الدولە لغایە کانون الاول 2022 للموازنە الاتحادیە

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 23 کاتژمێر

لە دیکۆرکەوتنی دیکۆرەکان 

null
پێش 23 کاتژمێر

ڕۆژێک دێت تورک دان بە تاونی جینۆسایدی ئەرمەندا بنێت؟

null
٢٥ نیسان ٢٠٢٦

ئاماری هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان