سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

رێباز بێركۆتی لەبری وەزیری پێشمەرگە بەشداربووە

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 ئازار 2023

رێباز بێركۆتی لەبری وەزیری پێشمەرگە بەشداربووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو): 
لە كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی‌و وەزیری بەرگری ئەمریكادا كە ئەمڕۆ لە بارەگای سەرۆكایەتی هەرێم بەرێوەچوو، رێباز بێركۆتی وەك وەزیری پێشمەرگە بەشداربوو. 
رێباز بێركۆتی لەدوای دەستلەكاركێشانەوەی شۆڕش ئیسماعیل لەلایەن یەكێتیەوە كاندیدكرا بۆ پۆستی وەزیری پێشمەرگە، لە 22/12/2022 لەلایەن مەسرور بارزانییەوە ناوەكەی ئاڕاستەی پەرلەمانی كوردستان كرا بۆ متمانەپێدانی، بەڵام بەهۆی ناكۆكییەكانی نێوان یەكێتی‌و پارتییەوە گۆڕانكارییە وزارییەكان تائێستا پەسەند نەكراون.
ماوەی 7 مانگە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە لە پشكی یەكێتی لەسەر داوای بافڵ تاڵەبانی دەستی لە پۆستی وەزیری پێشمەرگە كێشاوەتەوە، شۆڕش ئیسماعیل پێشتر وەكو وەزیری پێشمەرگە لە مانگی ئەیلولی رابردوودا لێكتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگری ئەمریكاو وەزارەتی پێشمەرگەی ئیمزاكرد، رێككەوتنێك كە تیایدا ئەمریكا، پابەندی خۆی بە پێشتیوانیكردن لە هێزەكانی پێشمەرگە راگەیاندووە.
لە هاتنی لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا بۆ هەرێمی كوردستان، رەنگە بەتاڵبوونی پۆستی وەزیری پێشمەرگە ئیحراجی بۆ سەرۆكایەتی هەرێم دروستكردبێت، بۆیە بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی وەزیری پێشمەرگە لە كۆبوونەوەكەدا رێباز بێركۆتی كاندیدی وەزیری پێشمەرگە بانگهێشتكراوەو ئامادەبووە، لەكاتێكدا هێشتا لە پەرلەمانی كوردستان متمانەی پێنەدراوە.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
٢١ حوزەیران ٢٠٢٦

یەكێتی: تەنازول ناكەین نیوەی حكومەتمان دەوێت

null
٢١ حوزەیران ٢٠٢٦

سەبارەت بە ئەخلاق: ئایا لە دەرەوەی دیندا ئەخلاق هەیە؟

null
٢٠ حوزەیران ٢٠٢٦

رێژەی جیابوونەوە لە هەرێمی كوردستان 28% زیادیكردووە