سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دەمیرتاش: 20 ساڵی تر لە زینداندابم سەری خۆم دانانەوێنم

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 حوزەیران 2018

دەمیرتاش: 20 ساڵی تر لە زینداندابم سەری خۆم دانانەوێنم

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):

سەڵاحەدین دەمیرتاش كاندیدی سەرۆكایەتی توركیا، یەكەم پەیامی ڤیدیۆیی خۆی لە زیندانەوە لەرێگەی كەناڵی (TRT)ەوە بڵاوكردەوەو رایگەیاند" هەڵبژاردن قۆناغی هەرەگرنگی بڕیاردانە، 24ی حوزەیران رۆژێكی گرنگە بۆ هاوڵاتیانی ئێمە و نابێت دەرفەت بەوانە بدرێتەوە كە حكومەت بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەكاردەهێنن". 
دەمیرتاش وتی: ترس و دڵەراوكێ لەناو هاوڵاتیان بڵاوبوەتەوە، بێكاری و دابەزینی بەهای دراوی توركی كێشەی گەورەی بۆ توركیا دروستكردووە.

دەمیرتاش بارودۆخی توركیای بە خراپ لەقەڵەمداو ئاماژەی بەوەكرد" بڕیارەكانی توركیا لەدەستی تاكەكەسدایەو دەنگدانەوە بە ئەكەپەو ئەردۆغان واتا چارەنووسی 81 ملیۆن هاوڵاتی لە توركیا لەدەستی یەك كەسدا، كە ئەمەش توركیا دەكاتە وڵاتێكی ستەمكار، جیهان بەرەو دیموكراسی هەنگاو دەنێت، بەڵام توركیا لەو پرسەدا بەرەو دواوە هەنگاو دەنێت". 
دەمیرتاش بە ورەیەكی بەرزەوە پەیامەكەی ئاراستە كردو باسیلەوەكرد"  لە كوشتن و دەستگیركردن ناترسێت و چەند ساڵی تر لە زیندان بێت سەری خۆى دانانەوێنێت و بەرامبەر بە ستەمی توركیا دەوەستێتەوە".
دەمیرتاش داوای لە هاوڵاتیان كرد" لە ئاستی ئەو بارودۆخەدا رەشبین نەبن و ئەم هەڵبژاردنە هەلێكی باشە بۆ ئەوەی خۆیان رزگاربكەن لەو بارودۆخە" .

https://www.youtube.com/watch?v=Dtr1r1ObqW0&feature=youtu.be

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 1 کاتژمێر

ژمارەی موچەخۆران لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێم

null
پێش 12 کاتژمێر

قەیرانی کەشوهەوا مەترسی بۆ هەموو منداڵێکی سەر زەوی دروست دەکات

null
پێش 17 کاتژمێر

ژمارەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان